یەکەم پەترۆس5
شوانی مێگه‌لی خودا
1داوا له‌و پیرانه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵتانن، من وه‌ك پیرێكی هاوڕێیانمو شایه‌تی ئازاره‌كانی مهسیحو به‌شداربووی ئه‌و شكۆمهندیهم كه‌وا ڕاده‌گه‌ێنرێ،2مێگه‌لی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه لهنێوانتاندایهو چاودێری‌و خزمه‌تیان بكه‌ن، ئه‌و كاره‌ش به‌زۆر نییه، به‌ڵكو با به‌ویستی خۆتان بێ هه‌روه‌ك خودا ده‌یه‌وێ، هه‌روه‌ها بۆ ده‌سكه‌وتی شه‌رمه‌زار نه‌بێ به‌ڵكو بهچالاكییهوه بێ،3هه‌روه‌ها خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی میراتی خودان، به‌ڵكو خۆتان بكه‌ن به نموونه بۆ مێگه‌ل.4كاتێكیش سه‌رۆكی شوانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ ئێوه تاجی نه‌مری شكۆمه‌ندیتان ده‌ستده‌كه‌وێ.5ئێوه‌ش ئه‌ی لاوه‌كان ملكه‌چی پیره‌كان بن، هه‌روه‌ها هه‌مووتان ڕۆح‌سووكی له‌به‌ر خۆتان بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌یه‌كتری، چونكه [[خودا بــهربهرهكانی له‌خۆباییان ده‌كات، به‌ڵام به‌ره‌كه‌تی ده‌به‌خشێ بهڕۆحسووكهكان.]]6بۆیه ڕۆح‌سووك بن له‌ژێر ده‌ستی به‌توانای خودا، تا له‌كاتی خۆی به‌رزتان بكاته‌وه.7هه‌موو گیروگرفتهكانتان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و، چونكه ئه‌و بایه‌ختان پێده‌دات.8چاوكراوه بن‌و ئێشكبگرن، چونكه شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ك شێرێكی به نه‌ڕه‌نه‌ڕ لهدهوروپشتتان ده‌سوڕێته‌وه، ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێك تا بیخوات.9به‌ربه‌ره‌كانی بكهنو چه‌سپاوبن له‌باوه‌ڕ، بزانن خوشك‌و براكانیشتان هه‌مان ئازار ده‌چێژن ئه‌وانه‌ی وا لهجیهانن.10هه‌روه‌ها خودای هه‌موو به‌ره‌كه‌تێك، ئه‌وه‌ی بانگیكردووین بۆ شكۆمه‌ندییه نه‌مره‌كه‌ی له‌عیسای مه‌سیحدا، دوای ئه‌وه‌ی تۆزێك ئازارتان چێژت، هه‌ر خۆی نوێكه‌ره‌وه‌و چهسپێنهرو بههێزكهرو بناغه‌دانه‌ری ئێوه‌یه.11بۆ ئه‌وه ده‌سه‌ڵات تاهه‌تایه. ئامین.به‌ره‌كه‌تی ڕاستی خودا
12به‌هۆی سلفانۆس، كه به‌برای سه‌رڕاستی خۆمی ده‌زانم، به‌كورتی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسم، تیایدا هانتاندهدهمو شایهتیدهدهم ئه‌مه به‌ره‌كه‌ته ڕاسته‌كه‌ی خودایه. تیایدا بچه‌سپێن.13ئه‌وه‌ی له‌بابل وه‌ك ئێوه هه‌ڵبژێرراوه، سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رقۆسی كوڕم سڵاوتان لێده‌كات.14سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن به‌ماچی خۆشه‌ویستی. داوای ئاشتی بۆ هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، ئێوه كه لهمهسیحدان.Biblica, Inc.