دووەم کۆرنسۆس5
ماڵی هه‌تاهه‌تای
1ئێمه ئه‌وه ده‌زانین، كه‌ی چادری زه‌وییمان ڕووخا ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌ژین، له‌لایه‌ن خوداوه ماڵی هه‌تاهه‌تایمان ده‌درێتێ له‌ئاسمان، كه به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه.2چه‌ند به‌تاسه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ین، ماڵی ئاسمانیمان بكرێته به‌ر،3چونكه هه‌ر كاتێ لهبهرمانكرد ڕووت نابین.4ئه‌وه‌نده‌ی له‌م چادره‌داین، ده‌ناڵێنین له‌ژێر بارگرانی، نامانه‌وێ ئه‌و خانووه دابكه‌نین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تریش له‌سه‌ری له‌به‌ر بكه‌ین، تاكو ژیانی تازه هه‌رچی فه‌وتاوه تیامان هه‌ڵیلووشێ.5به‌ڵام خودا خۆیه‌تی ئێمه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كردووه، جا بۆ ئه‌م شتانه هه‌مووی، ڕۆحی پیرۆزی وه‌ك پێشه‌كی پێمان داوه.6ئێمه هه‌موو كاتێ بڕوامان هه‌یه‌و ده‌زانین كه ئێمه كاتێ له‌له‌شدا نیشته‌جێین له‌خوداوه‌ند دوورین.7چونكه ئێمه به‌باوه‌ڕ ده‌ڕۆین نه‌ك به بینراو.8كه‌واته ئێمه دڵنیاین، به‌لامانه‌وه باشتره واز له‌م له‌شه بهێنینو لای خوداوه‌ند نیشته‌جێ بین.9ئیتر وه‌ك یه‌ك وایه لای ئێمه، گه‌ر لای خوداوه‌ند بین یاخود له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه بژین، ئامانجمان ڕازیكردنیهتی.10چونكه ده‌بێ هه‌موومان له‌به‌رده‌م دادگای مه‌سیح ڕاوه‌ستین، تاكو هه‌ر یه‌ك له ئێمه پاداشتی خۆی وه‌رگرێ به‌گوێره‌ی ئه‌و كارانه‌ی كردوویه‌تی كاتێ به‌له‌ش ژیاوه، ئیتر باش بووبێ یاخود خراپ.خزمه‌تی ئاشتبوونه‌وه
11چونكه ترسی خوداوه‌ند له دڵمانه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین باوه‌ڕ به خه‌ڵكی بهێنین. به‌ڵام خودا به‌ته‌واوی ده‌مانناسێ، هیوادارین ئێوه‌ش به ویژدانتان به ته‌واوی ئێمه بناسن.12ئێمه نامانه‌وێ ستایشی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ پێتان بڵێین به‌چییه‌وه شانازیمان پێبكه‌ن، ئه‌وسا ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه‌وا شانازی به ڕواڵه‌تی مرۆڤ ده‌كه‌ن نه‌ك به‌وه‌ی له دڵیایه‌تی.13گه‌ر مێشكمان تێكچوو بێ ئه‌وه بۆ خودایه، گه‌ر هۆشمه‌ندیش بین ئه‌وه له‌به‌ر ئێوه‌یه.14چونكه خۆشه‌ویستی مه‌سیح ده‌ستی به‌سه‌ر ئێمه گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیمان یه‌كێك له‌جیاتی هه‌موو خه‌ڵك مرد، ئیتر هه‌موو خه‌ڵك مردن.15ئه‌و له‌پێناوی هه‌مووان مرد هه‌تا زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناویان مردو هه‌ستایه‌وه.16له‌مه‌ولا به‌پێی ڕواڵه‌ت ته‌ماشای كه‌س ناكه‌ین، گه‌ر بێت‌و جاران به‌پێی له‌ش ته‌ماشای مه‌سیحمان كردبێ، ئیتر له‌ئێستاوه به‌م شێوه‌یه نایناسین.17گه‌ر یه‌كێك سه‌ر به مه‌سیح بێ، ئه‌وا ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی تازه، شته كۆنه‌كان نهمانو به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌موو شت نوێ بووه‌ته‌وه.18ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌خوداوه‌یه كه ئاشتیكردینهوه له‌گه‌ڵ خۆی بههوێ مه‌سیح، ئینجا خزمه‌ت كردنی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ی به ئێمه سپارد.19واته خودا جیهانی ئاشتكرده‌وه له‌گه‌ڵ خۆی له‌مه‌سیحدا، ئیتر له‌سه‌ر گوناه لێیان ناپرسێته‌وه‌و ووشه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی به ئێمه سپاردووه.20كه‌واته ئێمه باڵیۆزی مه‌سیحین، خودا به‌هۆی ئێمه ووتار ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه له‌جیاتی مه‌سیح داواتان لـێدهكهین له‌گه‌ڵ خودا ئاشتبنه‌وه.21له‌پێناوی ئێمه ئه‌وی كرد به‌گوناه هه‌رچه‌نده گوناهی نه‌ده‌ناسی، تـا له‌ئه‌ودا به‌شداری ڕاستودروستی خودا بكه‌ین.Biblica, Inc.