دووەم کۆرنسۆس6
1وه‌ك ئیشكهرێك له‌گه‌ڵ خودا داواتان لـێدهكهین، به‌ره‌كه‌تی خودا بێ سوود وه‌رمه‌گرن.2چونكه خودا ده‌ڵێ: [[ئه‌و كاته‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندیم بوویت، گوێم بۆ گرتویت، له ڕۆژی ڕزگاری یارمه‌تیم دایت.]] جا سه‌یركه ئه‌وه‌تا ئێستایه كاتی ڕهزامهندیو ئێستایه ڕۆژی ڕزگاری.3نامانه‌وێ له‌هیچ شتێك ببین به كۆسپ له‌ڕێگای كه‌س، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه لهخزمهتمان نه‌گیرێ،4به‌ڵكو وه‌ك خزمه‌تكاری خودا له‌هه‌موو شتێك خۆمان ده‌رده‌خه‌ین: به ئارامگرتنی مه‌زنمان له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشی‌و لێقه‌ومان،5لـێدانو گرتن‌و شڵه‌ژان، ماندووییو شهونوخونیو برسێتیدا،6بهپاكیو زانیاری‌و دانبهخۆگرتنو زمان شیرینی، هه‌روه‌ها به‌ڕۆحی پیرۆز‌و خۆشه‌ویستی پاك،7به‌قسه‌ی ڕاست‌و هێزی خودا‌و چه‌كه‌كانی ڕاستودروستی بۆ ده‌ستی ڕاست‌و چه‌پ،8له‌ستایش كردنمانو سووكایه‌تی پی كردنمان، ناوبانگی باش‌و ناوبانگی خراپ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر له‌كاتێك ڕاستگۆین، 9نه‌ناسراو له‌كاتێك باش ناسراوین، مردوو له‌كاتێك زیندووین، سزادراو له‌كاتێك نه‌كوژراوین،10غه‌مبار له‌كاتێك هه‌رده‌م دڵشادین، هه‌ژار له‌كاتێك زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین. وه‌ك یه‌كێك هیچی نه‌بێ، هه‌رچه‌نده هه‌موو شتێكمان هه‌یه.11ئه‌ی دانیشتوانی كۆرنسۆس، ده‌ممان كراوه‌یه‌و دڵمان فراوانه.12بێگومان ئێوه شوێنی خۆتان گرتووه له‌دڵمان، هه‌رچه‌نده ئێوه ئه‌وه‌نده شوێنتان نییه بۆمان.13وه‌ك منداڵی خۆم له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم، كه‌واته ئێوه‌ش دڵتان بكه‌نه‌وه بۆمان.
په‌رستگای خودای زیندوو
14له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان تێكه‌ڵاو مه‌بن، چونكه ڕاستودروستیو خراپه چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ هه‌روه‌ها ڕووناكی چ هاوبه‌شییه‌كی له‌گه‌ڵ تاریكی هه‌یه؟15یان چ ته‌باییه‌ك له‌نێوان مهسیحو بهلیعال [[[شه‌یتان]]] هه‌یه؟ یان چ شتێك هه‌یه باوه‌ڕدارێك به بێباوهڕێكهوه ببه‌ستێته‌وه؟16هه‌روه‌ها په‌رستگای خودا چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بته‌كان هه‌یه؟ ئێمه په‌رستگای زیندووی خوداین، به‌پێی ئه‌وه‌ی خودا ووتویه‌تی: [[له‌نێوانیان نیشته‌جێ دهبمو له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆم، ده‌مه‌وێ ببم به خودایانو ئه‌وانیش ببن به گهلـم]]،17[[له‌به‌رئه‌وه له‌ناویان بڕۆنه ده‌ره‌وه‌و به‌جێیان بهێڵن، چی گڵاوه ده‌ستی بۆ مه‌به‌ن، خوداوه‌ند ده‌ڵێ، ئینجا به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م]]و18[[ده‌بم به باوكتان، ئه‌وسا ئێوه‌ش ده‌بن به كوڕ‌و كچم، ئه‌مه خوداوه‌ندی توانادار ده‌یڵێ.]]Biblica, Inc.