دووەم کۆرنسۆس4

د‏ ڵسۆزی له‌ خزمه‌تكردن

1له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا به‌ به‌زه‌یی خۆی ئه‌م خزمه‌ته‌ی داوه‌ به‌ ئێمه‌، ئیتر نابێ‌ ووره‌ به‌ربده‌ین.2چونكه‌ هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشرین‏و ته‌ڵه‌كه‌بازی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، فێڵ ‎ناكه‌ین‏و ووشه‌ی خودا ناگۆڕین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕاستی ڕاستگۆیی خۆمان ده‌سه‌لمێنین بۆ ویژدانی هه‌موو خه‌ڵك له‌به‌رده‌م خودا.3به‌ڵام گه‌ر مزگێنیه‌كه‌مان شاراوه‌ بێ‌، ته‌نها لای ئه‌وانه‌ شاراوه‌یه‌ كه‌ له‌ناوده‌چن،4خوداوه‌ندی ئه‌م جیهانه‌ [شه‌یتان] ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه‌ی وا كوێر كردووه‌، نه‌توانن ڕووناكی مزگێنی ‏شكۆمه‌ندی مه‌سیح ببینن، ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خودایه‌.5‏ئێمه‌ مزگێنی بۆ خۆمان ناده‌ین، به‌ڵكو مزگێنی عیسای مه‌سیح ده‌ده‌ین كه‌ خوداوه‌نده‌، ئێمه‌ش خزمه‌تكاری ئێوه‌ین له‌پێناوی عیسا.6چونكه‌ خودا بوو ووتی: [[با له‌‏تاریكی ڕووناكی هه‌ڵبێت]]، هه‌ر ئه‌و بوو دڵمانی ڕووناك كرده‌وه‌، بۆ ڕووناك‎كردنه‌وه‌ی زانیاری شكۆمه‌ندی خودا له‌ڕووی مه‌سیح.
7به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌ناو گۆزه‌ی گڵه‌، تا ئه‌و هێزه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌ ده‌ركه‌وێ، كه‌ له‌خوداوه‌یه‌ نه‌ك له‌خۆمان.8ناخۆشی ته‌نگمان پێ‌ هه‌ڵده‌چنێ‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌، به‌ڵام ووره‌ به‌رناده‌ین. سه‌رمان لێ‎ده‌شێوێ‌، به‌ڵام بی هیوا نابین.9‏ده‌‎چه‌وسێینه‌وه‌، به‌ڵام خودا وازمان لـێ‌ناهێنێ‌، به‌ زه‌ویماندا ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ناوناچین.10هه‌موو كاتێ‌ له‌ له‌شماندا ئازاری مردنی عیسا هه‌ڵده‌گرین، تا ژیانیشی له‌ له‌شمان ده‌ركه‌وێ‌.11هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ جارێ‌ زیندووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ ده‌درێینه‌ ده‌ست مردن له‌پێناوی عیسا، تا له‌ له‌شی فه‌وتاومان ژیانی عیسا ده‌ركه‌وێ‌.12ئیتر به‌م شێوه‌یه‌، مردن له‌ئێمه‌ كار ده‌كات، به‌ڵام ژیان له‌ئێوه‌دا كار ده‌كات.

چاونه‌ترسی له‌ خزمه‌تكردن

13چونكه‌ ئێمه‌ هه‌مان ڕۆحی باوه‌ڕمان هه‌یه‌، بۆیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی: [[باوه‌ڕم كرد بۆیه‌ قسه‌م كرد.]] ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه‌ بۆیه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین.14ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، له‌گه‌ڵ عیسا ئێمه‌ش هه‌ڵده‌سێنێته‌وه‌، ئه‌وسا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ به‌رده‌می خۆی ده‌بات.15ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی ده‌چێژین له‌پێناوی ئێوه‌دا، تا به‌ره‌كه‌تی خودا زۆر بێت بۆ خه‌ڵكێكی زیاتر، تاببێته‌ مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوپاسی زیاتر بۆ شكۆمه‌ندی خودا.
‏
16له‌به‌رئه‌وه‌ ووره‌ به‌رناده‌ین، گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆك‏و ده‌روونمان ڕۆژ به‌‏رۆژ تازه‌تر ده‌بێته‌وه‌.17ئه‌و ئازاره‌ سووك‏و كه‌م خایه‌نه‌مان شكۆمه‌ندیه‌كی گرانی هه‌تاهه‌تایی لی دێته‌كایه‌وه‌ بۆمان،18چونكه‌ ئێمه‌ ته‌ماشای شته‌ بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو ته‌ماشای شته‌ نه‌بینراوه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ شته‌ بینراوه‌كان كاتین‏، به‌ڵام شته‌ نه‌بینراوه‌كان هه‌میشه‌یین.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9