دووەم کۆرنسۆس12

بینینی پۆڵس‏و دڕكی له‌ش

1پێویسته‌ شانازی بكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ هیچ سوودی نییه‌، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر بینین‏و ئه‌و شتانه‌ی خوداوه‌ند بۆم ئاشكرا ده‌كات.2من پیاوێك ده‌ناسم له‌مه‌سیحدا بوو، پێش چوارده‌ ساڵ فڕاندیان بۆ سێهه‌م ته‌به‌قه‌ی ئاسمان. ئایا به‌ له‌شه‌وه‌ بوو یاخود بێ‌ له‌ش؟ نازانم! ‏خودا ده‌زانێ‌.3هه‌روه‌ها ده‌زانم ئه‌و پیاوه‌ بۆ به‌هه‌شــت فــڕێندرا، به‌له‌شه‌وه‌ بوو یاخــود بێ‌ لــه‌ش؟ نازانم! خـودا ده‌زانێ‌.4‏له‌وێ‌ گوێی له‌ قسه‌یه‌ك بوو مرۆڤ نابی بیڵێ‌و ناتوانێ‌ باسی بكات.5ســـه‌باره‌ت به‌و پیـاوه‌ شــانازی ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌خۆم شانازی ناكه‌م، ته‌نها به‌ لاوازیه‌كانم شانازی ده‌كه‌م.6گه‌ر بێتو بمه‌وێ‌ شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ بكه‌م، بێ‌ مێشكی نییه‌، چونكه‌ من ڕاستی ده‌ڵێم، به‌ڵام من ده‌ترسم له‌وه‌ی یه‌كێك وا له‌ من بگات زیاتر له‌وه‌ی ده‌یبینن‏و لێم ‎ده‌بیستن.7تا لووت‎به‌رز نه‌بم به‌و شته‌ گــه‌ورانه‌ی خودا بۆی ئاشكرا كردووم، دڕكێكم لێدرا له‌له‌شم، وه‌ك له‌نێرراوی شه‌یتان بێت، تا ئازارم بداو خۆم هه‌ڵنه‌كێشم.8بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سێ‌ جار له‌خودا پاڕامــه‌وه‌ ئه‌وه‌م لــه‌‏كۆڵ بكـاته‌وه‌،9به‌ڵام خــودا پێی ووتم: (به‌ره‌كـه‌تی منت به‌سه‌، چونكــه‌ توانای من له‌لاوازی ته‌واو ده‌بێ‌.) له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌دڵشادیه‌وه‌ شانازی به‌ لاوازی خۆم ده‌كه‌م، هــه‌تا توانای مــه‌سیح بێته‌ سه‌رم،10جا له‌پێناوی مـه‌سیح، ڕازی ده‌بم به‌رگه‌ی لاوازیو سووكایه‌تی‏و ناخۆشیو چــه‌وسانه‌وه‌و ماڵوێرانی بگــرم، چــونكه‌ هــه‌ر كاتێ‌ لاوازبم به‌هێز ده‌بم.
11ناچارتان ‎كردم وه‌ك شێتم لـێ‌ بێت! چونكه‌ كه‌متر نیم له‌‏نێرراوه‌ ناوداره‌كان، هــه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست بوو له‌سه‌رتان ستایشم بكه‌ن.12ئه‌و نیشانانه‌ی نێرراو ده‌رده‌خات، به‌وپه‌ڕی ئارام‏گرتنه‌وه‌ له‌نێوانتان ئه‌نجامــم داوه‌، به‌هۆی نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رو كرداره‌وه‌.13ئایا ئێوه‌م به‌كه‌متر زانیوه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی تر، جگه‌ له‌وه‌ش بارگرانیم نه‌بووه‌ بۆ ئێوه‌؟ گه‌ر وایه‌ له‌م هه‌ڵه‌یه‌م ببورن!
14ئێستا ئاماده‌م بۆ سێهه‌م جار بۆ لاتان بێم، هه‌روه‌ها نابمه‌ بارگرانی به‌ســه‌رتان، چونكـه‌ خــۆتانم ده‌وێ‌ نه‌ك پاره‌تان. لـه‌به‌رئه‌وه‌ی ‏ڕۆڵه‌ پاره‌ بۆ دایك‏و باوك كــۆناكـه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر دایك‏و باوكــه‌ بۆ ڕۆڵه‌كانیان ئه‌وه‌ بكه‌ن.15به‌ دڵشادیه‌وه‌ پاره‌و هه‌رچیه‌كم هه‌یه‌ خه‌رجـی ده‌كه‌م له‌پێناوی ئێوه‌. ‏گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشه‌ویست، ئایا كه‌متر منتان خۆش ده‌وێ؟16به‌ڵام با وابێ‌ من بارگرانیم نه‌بووه‌ بۆ ئێوه‌. ئێوه‌ ده‌ڵێن: من كابرایه‌كی فێڵبازم‏و به‌ فێڵ ده‌ستم به‌سه‌رتان‏دا گرتووه‌.17ئایا به‌هۆی ئه‌وانه‌ی ناردوومه‌ بۆ لاتان فێڵم لێ‌ كردوون؟18كاتێ‌ له‌سه‌ر داواكاری من تیتۆس له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌‏برایان هات بۆ لاتان، ئایا تیتۆس فێڵی لێكردوون؟ ئایا ئێمه‌ به‌ هه‌مان ڕۆح كار ناكه‌ین، به‌هه‌مان ڕێگادا ناڕۆین؟
19ئایا ئێوه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئێمه‌ ئه‌م هه‌موو شته‌ی ده‌یڵێین بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌ خۆمان؟ به‌ڵام ئه‌ی خۆشه‌ویستان ئێمه‌ له‌به‌رده‌م خودا له‌مه‌سیحدا ده‌دوێن‏و هه‌مووی بۆ بنیادنانتانه‌.20من ده‌ترسم كاتێ‌ بێم بۆ لاتان، به‌ شێوه‌یه‌ك بتانبینم كه‌ نامه‌وێ‌، ئێوه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك من ببینن ‎كه‌ نه‌تانه‌وێ‌. به‌واتای له‌ نێوانتان ناكۆكی، چاوپیسی، توڕه‌یی، خۆویستی، بوختان، قسه‌ هێنان‏و بردن، له‌خۆبایی، به‌ڕه‌ڵڵایی هه‌بێ.21من ده‌ترسم كاتێ‌ بێم بۆ لاتان خودا نزمم بكات له‌نێوانتان، به‌وه‌ی زۆر خه‌فه‌ت بخۆم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێشا گوناه‌و هه‌ڵه‌یان ‎كردووه‌، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی كردوویانه‌ له‌ گڵاویو داوێن پیسی‏و به‌دڕه‌وشتی.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9