دووەم کۆرنسۆس11
پۆڵسو نێرراوه درۆزنه‌كان
1هیوادارم له‌ئاستی هه‌ندێ گێلایه‌تی من ئارام بگرن، هه‌رچه‌نده به‌ڕاستی ئارام ده‌گرن.2من دڵگه‌رمیه‌كی خودایی دایگرتووم سه‌باره‌ت به ئێوه، چونكه نیشانم كردوون بۆ مرۆڤێك كه مه‌سیحه‌و ده‌مه‌وێ پێشكه‌شی ئه‌وتان بكه‌م وه‌ك كچێكی بێگه‌رد كه ته‌نها ه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی.3به‌ڵام ده‌ترسم ئه‌مه‌م بۆ نه‌كرێ، هه‌روه‌ك چۆن ماره‌كه توانی حه‌وا له به‌هه‌شت به فێڵ هـه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ، هه‌رواش ده‌توانرێ ئێوه له دڵسۆزی‌و پاكی مه‌سیح دووربخرێنه‌وه‌و چه‌واشه بكرێن.4چونكه گه‌ر هه‌ندێ كه‌س هاتنه لاتان‌و عیسایه‌كی تریان ڕاگه‌یاند جگه لــه‌وه‌ی پێمان ڕاگه‌یاندن، یاخود ڕۆحێك وه‌رگرن جگه له‌و ڕۆحه‌ی وهرتانگــرتووه، یان مـزگێنییهكیتر قبوڵ بكه‌ن جگه له‌وه‌ی قبوڵتانكرد، ئه‌وا خۆتانی ده‌ده‌نه ده‌ست به‌وپه‌ڕی ئاماده‌ییه‌وه.5له‌و باوه‌ڕه‌دام من نرخم كه‌متر نییه له‌و نێرراوه ناودارانه.6له‌وانه‌یه لـه‌قـسه‌كـردن ئه‌وه‌نده زمـانپاراو نه‌بم، به‌ڵام زانیاریم هــه‌یه، له هه‌موو شتێكیش ئه‌وه‌مان بۆتان ڕوونكرده‌وه.7ئایا من گوناهم كردووه كاتێ به‌خۆڕایی مزگێنی خودام بۆ داون‌و خۆم نزمكــردهوه هــه‌تا ئێوه به‌رزبنه‌وه؟8من دزیم له كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی تر ده‌كرد، كاتێ پاره‌م لێ‌وه‌رگرتن له‌جیاتی ئه‌و خزمه‌ته‌ی بۆ ئێوه‌ی ده‌كه‌م،9هیچ قورساییه‌كم نه‌خستبووه سه‌ر شانتان، له‌كاتی پێویستیم كه له‌ناوتان بووم، چونكه ئه‌و برایانه‌ی لهمهكدۆنیاوه هاتبوون پێویستیه‌كانمیان جێ‌به‌جێ‌كرد. به‌م شێوه‌یه سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆم بپارێزم له‌وه‌ی قورسایی بخه‌مه سه‌ر شانتانو سووریش ده‌بم.10وه‌ك ڕاستی مه‌سیح له‌من دایه، هیچ كه‌سێ ناتوانێ له‌ناوچه‌ی ئه‌خائیه ئه‌م شانازیه‌م لـێ بسێنێته‌وه.11به‌ڵام بۆچی؟ ئایا چونكه من ئێوه‌م خۆشناوێ؟ خودا ده‌زانێ من چه‌ند ئێوه‌م خۆشده‌وێ!12لــه‌گــه‌ڵ ئه‌مــانه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌یكـه‌م له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بم، هه‌تا بیانوی ئه‌وانه ببڕم كه ده‌یانه‌وێ وای ده‌ربخه‌ن ئه‌وانیش وه‌كــو ئێمه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ن.13ئه‌وانه نێرراوی درۆزن‌و ئیشكه‌ری فێڵبازن خۆیان لــهشێوهی نێرراوی مه‌سیح ده‌رده‌خه‌ن.14جێی سه‌رسوڕمان نییه، چونكه شه‌یتان خۆی له‌شێوه‌ی فریشته ده‌رده‌خات.15كه‌واته شتێكی سه‌یر نییه گه‌ر خزمه‌تكارانی له‌شێوه‌ی خزمه‌تكاری ڕاستودروستی خۆیان ده‌رخه‌ن. دواڕۆژی ئه‌وانه به‌پێی كرداریانه.ئازاری پۆڵس له‌خزمه‌تی مه‌سیح
16من جارێكی‌تر دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، كه‌س من به‌نه‌زان دانه‌نێ، به‌ڵام گه‌ر بێت‌و من وا دابنێن، ئه‌وا وه‌ك نه‌زانێك قبوڵم بكه‌ن، تاكو منیش تۆزێ شانازی به‌خۆم بكه‌م.17ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یڵێم به‌گوێره‌ی خوداوه‌ند نییه، به‌ڵكو وه‌ك نه‌زانێك ده‌یڵێم كه به‌باوه‌ڕ شانازی به‌خۆی ده‌كات،18چۆن زۆر له‌خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێ شانازی به‌شتی ئه‌م جیهانه بكه‌ن، منیش ده‌مه‌وێ جارێك ئه‌و شانازیه به‌خۆم بكه‌م.19جا ئێوه به‌دڵشادیه‌وه له‌نه‌زانان قبوڵ ده‌كه‌ن، چونكه خۆتان ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتوون!20چونكه قبوڵ ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی ده‌تانكه‌ن به‌كۆیله یان نێچیر، یاخود خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن به‌سه‌رتان، تاڵانتان ده‌كه‌ن، لهدهمو چاوتان ده‌ده‌ن.21من ئێستا شه‌رمه‌زارم، پێویسته بڵێم ئێمه چه‌ند لاواز بووین سه‌باره‌ت به‌م شتانه!به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی من وه‌ك نه‌زانێك ده‌دوێم، هه‌رچیه‌ك ئه‌وان ده‌توانن به‌چاونه‌ترسیه‌وه شانازی پێوه بكه‌ن منیش هه‌روه‌ها ده‌توانم.22گه‌ر بێت‌و ئه‌وان عیبرانی بن؟ منیش هه‌روه‌ها. یان ئیسرائیلی؟ منیش هه‌روه‌ها. یاخود له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم؟ منیش هه‌روه‌ها.23یان خزمه‌تكاری مه‌سیح؟ من له‌وان زیاتر (وه‌ك شێتێك قسه‌ده‌كه‌م.) زۆر زیاتر ماندووبووم، به‌ندیخانه‌م زیاتر چێشتووه، زۆر زیاتر داركاری كراوم، چه‌ندین جار مردنم به‌چاو بینیوه.24جووله‌كه‌كان به‌قامچی پێنج جار سی‌و نۆ قامچیان لـێداوم،25هه‌روه‌ها سێ جار داركاریكراوم، جارێك خه‌ڵك به‌ردبارنیان كردووم، سێ جار لهكهشتیدا بووم‌و شكاوه، جارێكیان شه‌و و ڕۆژێكی ته‌واو له‌ناو ئاوی ده‌ریا ماومه‌وه.26به‌هوێ گه‌شتی زۆرم هه‌میشه كه‌وتوومه مه‌ترسی ڕووبار‌و مه‌ترسی دزو جه‌رده، هه‌روه‌ها مه‌ترسی گهلهكهمو مه‌ترسی میلله‌تان، مه‌ترسی لهشارهكانو مه‌ترسی لهدهشتو مه‌ترسی له‌ده‌ریاو مه‌ترسی برایانی درۆزن.27زۆر تووشی زهحهمهتیو ماندووییو شه‌ونخونی زۆر، برسێتی‌و تینوێتی‌و ڕۆژوگرتنی زۆر، سه‌رماو ڕووتی بووم.28ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌لایه‌ك، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌بێ زیاتر خه‌می هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان بخۆم.29جا كێ هه‌یه لاواز بێ‌و من له‌گه‌ڵی لاواز نه‌بم؟ یاخود كێ هه‌یه بكه‌وێته گوناه‌و من له‌خه‌فه‌تا بۆی نه‌سووتێم؟30گه‌ر بێت‌و شانازی به‌خۆم بكه‌م، ئه‌وا شانازی به‌ده‌رخستنی لاوازیم ده‌كه‌م.31خودای باوكی عیسای خوداوه‌ندمان ده‌زانێ درۆ ناكه‌م ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه،32ئه‌و پارێزگاره‌ی له‌لایه‌ن هارتسی پادشاوه بۆ شاری دیمه‌شق دانرابوو، چاودێرییه‌كی زۆری خستبووه سه‌ر شاری دیمه‌شق بۆ گرتنم،33به‌ڵام منیان خسته ناو سه‌به‌ته‌و له‌په‌نجه‌ره‌ی شووره‌ی چوار ده‌وری شاره‌كه منیان شۆڕكرده خواره‌وه، ئیتر به‌و شێوه‌یه ڕزگارم بوو له‌ده‌ستی.
Biblica, Inc.