دووەم کۆرنسۆس10
به‌رگری پۆڵس لهخزمهتهكهی
1من پۆڵسم، به‌ڕۆح سووكی‌و نیانی مه‌سیح داواتان لێده‌كه‌م، من ساكارم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه، به‌ڵام زۆر چــاونهترسم سه‌باره‌ت به ئێوه كاتێ لێتان دوورم.2ناچارم مه‌كه‌ن به‌ڕاستی ڕهقبم له‌گه‌ڵتان كاتێ دێم بۆ لاتان، به‌تایبه‌تی لــه‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وا بیرده‌كه‌نه‌وه به‌پێی خواستی له‌ش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م.3ڕاسته ئێمه مـرۆڤینو له‌م جیهانه‌دا ده‌ژین به‌ڵام ئێمه وه‌ك خـه‌ڵكی ئه‌م جیهانه شه‌ڕ ناكه‌ین.4چونكه ئه‌و چه‌كه‌ی شه‌ڕی پێ ده‌كه‌ین جـیهانی نییه، به‌ڵكو چه‌كی خودایه، توانای له‌ناوبردنی هه‌موو قه‌ڵایه‌كی پته‌وی هه‌یه.5هه‌موو شهڕهقسهیهكو هه‌موو شتێك لهناودهبین كه خۆی ده‌رده‌خات بۆ به‌رهه‌ڵستی زانیاری خودا، هه‌روه‌ها هه‌موو بیرێكی مرۆڤانه به‌دیـل ده‌گـرین بۆ ملكه‌چی مه‌سیح.6ئاماده‌ین سزای هـه‌مـوو كارێكی یاخیبووانه بده‌ین، گه‌ر ئێوه به‌ته‌واوی گوێڕایه‌ڵی خودا بن.7ڕاستییه‌ك هه‌یه پێویسته چاوی لێنهپۆشرێو ڕووبه‌ڕووی بنه‌وه. كاتێ یه‌كێك له‌و باوهڕهدابێ سه‌ر بهمهسیحه، با بێته‌وه یادی ئه‌و چه‌ند سه‌ر بهمهسیحه، ئێمه‌ش هه‌روه‌ها.8من شه‌رم ناكه‌م، گه‌ر بێت‌و تۆزێ زیاتر له‌وه‌ی پێویسته شانازیم به‌و ده‌سه‌ڵاته كردبێ كه خودا داویه‌تی پێمان، ئه‌مه‌ش بۆ بنیادنانتانه نه‌ك بۆ ڕووخاندنتان.9نامه‌وێ وا ده‌ركه‌وم كه هه‌وڵ ده‌ده‌م به نامه‌كانم بتانترسێنم.10چونكه هه‌ندێك ده‌ڵێن: (نامه‌كانی توندوتیژو به‌هێزه، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی كاریگه‌ر نییه‌و قسه‌كانی به‌تاڵه.)11با ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێ بزانێ، ئه‌و شتانه‌ی له‌نامه‌كانم دهینووسمو له‌وێ نیم، هه‌مان شت ده‌كه‌م كاتێ خۆم هاتم بۆ ئه‌وێ.12ئێمه ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به‌راورد بكه‌ین یاخود خۆمان بخه‌ینه ڕیزی ئه‌وانه‌ی شانازی به‌خۆیان ده‌كه‌ن. كاتێ خۆیان به خۆیان به‌راورد دهكهنو ده‌پێون، ئیتر هیچ تێناگه‌ن!13به‌ڵام ئێمه زیاد له‌ئاستی پێویست شانازی به‌خۆمان ناكه‌ین. به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ی بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین بگه‌ینه لاتان.14ئێمه سنووری خۆمان نابڕینو واش داینانێین پێتان نه‌گه‌یشتووین، چونكه ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووین هاتینو مزگێنی مه‌سیحمان پێڕاگه‌یاندن.15شانازی ناكه‌ین زیاتر له‌پێویست به ماندووبوونی خه‌ڵكی، به‌ڵكو هیوادارین باوه‌ڕتان به‌هیز بێ‌و ماوه‌ی كاركردنمان له‌نێوانتان فراوان بێ،16تا مزگێنی بۆ دوورتر له‌ووڵاتانی ئێوه ببه‌ین، نابێ شانازی بكه‌ین به‌و كاره‌ی یهكێكیتر كردوویه‌تی.17[[ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ شانازی بكات، با شانازی به‌خوداوه‌ند بكات.]]18چونكه ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند ستایشی بكات په‌سه‌ند كراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی بكات.Biblica, Inc.