یەکەم تیمۆساوس3
مه‌رجه‌كانی چاو‌دێر
1ئه‌م ووشه‌یه ڕاسته: كێ بیه‌وێ ببێ به‌چاودێر، ئه‌وه ده‌یه‌وێ كارێكی چاك بكات.2چاو‌دێر ده‌بێ بێ كه‌موكوڕی بێت، یه‌ك ژنی هه‌بێت، ژیر‌و ووریا بێت، به‌ئابڕوو و به‌رێز بێت، میوانداری نامۆ بكات، بتوانێ خه‌ڵكی فێر بكات،3سهرخۆشو شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، به‌ڵكو زمانشیرین بێت، حه‌زی له‌ناكۆكی نه‌بێت، چاوی له پاره نه‌بێت،4خێزانه‌كه‌ی به‌باشی به‌ڕێوه ببات، منداڵی ملكهچو به‌ڕێز بن.5گه‌ر یه‌كێك نه‌توانێ به‌باشی خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، ئیتر چۆن ده‌توانێت بایه‌خ به‌كۆمه‌ڵی خودا بدات؟6چاو‌دێر ده‌بێ تازه نه‌بێت له‌باوه‌ڕ، تا تووشی لووتبهرزیو ئه‌و سزایه نه‌بێت كه به‌سه‌ر شه‌یتان دراوه،7ده‌بێت ناوبانگی باش بێت لای ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن، تاوه‌كو قسه‌ی نهیهتهسهرو بكه‌وێته داوی شه‌یتان.مه‌رجه‌كانی خزمه‌تكار
8هه‌روه‌ها خزمه‌تكاران ده‌بێ به‌ڕێز بن، دوو زمان نه‌بن، سه‌رخۆش نه‌بن، هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حه‌رام نه‌ده‌ن،9ده‌بێ به ویژدانێكی پاك ده‌ست به نهێنی باوه‌ڕه‌وه بگرن،10یه‌كه‌مجار ده‌بێت تاقیبكرێنهوه، كه ده‌ركه‌وت بێ كه‌موكوڕین، ئینجا بۆیان هه‌یه ده‌ستبكه‌ن به‌كاری خۆیان وه‌ك خزمه‌تكار. 11هه‌روه‌ها ژنه‌كانیشیان ده‌بێ به‌ڕێز بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، به‌ڵكو ژیر‌و ووریابن، سه‌رڕاست‌و پاك بن له‌هه‌موو شتێك.12ئه‌و خزمه‌تكارانه ته‌نهـا ده‌بێ یــه‌ك ژنیان هه‌بێ، به‌باشی ماڵ‌و منداڵیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن،13چونكه ئه‌و خزمه‌تكارانه‌ی بهڕێكو پێكی به‌كاری خۆیان هه‌ڵده‌ستن، ناوبانگی باش‌و متمانه‌یه‌كی مه‌زن له‌باوه‌ڕیان به‌عیسای مه‌سیح به‌ده‌ست ده‌هێنن. مه‌زنترین نهێنی14من هه‌موو ئه‌و شتانه‌م بۆ نووسیوی، هه‌رچه‌نده هیوادارم ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆم بێم بۆ لات،15به‌ڵام گه‌ر نه‌متوانی بێم بۆ لات، خۆت ده‌زانی چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌یت له‌ماڵی خودا، واته كۆمه‌ڵی خودای زیندوو، كه كۆڵه‌كه‌و بناغه‌ی ڕاستییه.16هیچ گومانی تیادا نییه، ئێمه نهێنی خواترسی ڕاده‌گه‌ێنین:
(ئه‌و له‌شێوه‌ی له‌ش ده‌ركه‌وت،
ڕۆحی پیرۆز شایه‌تی ڕاستییهكهیدا،
له‌لایه‌ن فریشته‌كان بینرا،
له‌نیۆ گه‌لان مزگێنی پێدرا،
له‌جیهان باوه‌ڕی پێكرا،
به‌رزكرایه‌وه بۆ شكۆداری.)
Biblica, Inc.