یەکەم تیمۆساوس2
نوێژكردن به كۆمه‌ڵ
1له‌پێش هه‌موو شتێك داوا ده‌كه‌م، داخوازی بهكوڵتان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ لای خودا‌و نوێژی بۆ بكهنو لێی بپارێنه‌وه‌و سوپاسی بكه‌ن بۆ هه‌موو خه‌ڵكی،2هه‌روه‌ها بۆ پادشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، تا به هێمنیو ئاشتی بژین به خوداترسیو ڕێزه‌وه.3ئه‌مه‌ش شتێكی چاك‌و په‌سه‌ندكراوه لای خودای ڕزگاركه‌رمان،4ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت‌و بۆ ڕاستی ناسین بێن.5چونكه هه‌ر یه‌ك خودا هه‌یه‌و یه‌ك پهیوهندیرێكخهر هه‌یه له‌نێوان خودا‌و مرۆڤدا، ئه‌ویش عیسای مه‌سیحی مرۆڤه.6ئه‌وه‌ی خۆی به‌ختكرد وه‌ك كه‌فاره‌ت بۆ هه‌مووان، شایه‌تی ئه‌مه‌ش له‌كاتی خۆی بوو،7خودا منی كردووه به مزگێنیدهرو نێرراوی خۆی بۆ ئه‌مه. من ڕاستیتان پێ دهڵێمو درۆ ناكه‌م، فێركه‌ری باوه‌ڕو ڕاستیم بۆ گه‌لان.8ده‌مه‌وێ پیاوان له‌هه‌موو شوێنێك نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی پاكیان به‌رزبكه‌نه‌وه بێ تووڕهییو ناكۆكی.9ژنانیش با خۆیان به جلێك بڕازێننه‌وه ڕێز‌و ئابڕووی تیابێت، نه‌ك خۆیان برازێننه‌وه به پرچی ئهگریجهكراو و به‌زێڕو مرواریو جلی گرانبه‌هاوه،10به‌ڵكو به كرداری چاك شایانی ژنێكی له‌خواترس بێت.11ژن ده‌بێت به بێدهنگیو ملكه‌چی فێر بێت.12من ڕێگا ناده‌م به‌ژن خه‌ڵكی فێربكاتو زاڵ بێت به‌سه‌ر پیاو، به‌ڵكو ده‌بێت بێده‌نگ بێت،13چونكه خودا یه‌كه‌مجار ئاده‌می دروستكرد ئینجا حه‌وا،14هه‌روه‌ها ئاده‌م نه‌بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تا، به‌ڵكو ژن بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو كه‌وته گوناهه‌وه.15به‌ڵام ژن به منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت گه‌ر له‌سه‌ر خۆشهویستیو باوه‌ڕو پیرۆزی‌و ڕه‌فتار جوانی به‌رده‌وام بێت.
Biblica, Inc.