یەکەم سالۆنیکی3

ناردنی تیمۆساوس بۆ ته‌سالۆنیكی

1كاتێ‌ زانیمان له‌دووریتان ناتوانین دان‎بگرین به‌‏خۆمان، ئیتر به‌ باشترمان زانی به‌‏ته‌نها خۆمان له‌‏ئه‌سینا بمێنینه‌وه‌،2تیمۆساوسی برامان نارد بۆ لاتان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كات‏ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی مزگێنی مه‌سیح، تا ووره‌تان به‌رز بكاته‌وه‌و باوه‌ڕتان بچه‌سپێنێ‌،3تا باوه‌ڕتان لاواز نه‌بێ‌ له‌‏كاتی ناخۆشی. ئێوه‌ ده‌زانن ئه‌م ناخۆشییه‌ به‌شی ئێمه‌یه‌،4چونكه‌ كاتێ‌ لاتان بووین، له‌پێشا پێمان ووتن تووشی ناخۆشی ده‌بین، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی ڕوویدا هه‌روه‌ك ده‌زانن،5له‌به‌رئه‌وه‌ كاتێ‌ نه‌متوانی زیاتر دان‎بگرم به‌خــۆم، تیمۆسـاوم نارد تا هه‌واڵی باوه‌ڕتانم بۆ بهێنێ‌، نه‌وه‌ك تاقیكه‌ره‌وه‌ [شه‌یتان] هاتبێ‌‏و تاقیكردبنه‌وه‌ ئه‌وسا هه‌وڵمان به‌فیڕۆ بڕوات.6ئێستا تیمۆساوس لای ئێوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لامان، مزگێنی باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی ئێوه‌ی داپێمان، هه‌روه‌ها پێیووتین ئێوه‌ هه‌موو كات یادمان ده‌كه‌ن‏و ئاره‌زووی بینینمان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئێمه‌ ئاره‌زووی بینینی ئێوه‌ ده‌كه‌ین.7ئه‌ی برایان باوه‌ڕتان به‌و شێوه‌یه‌ ووره‌ی ئێمه‌ی به‌رزكرده‌وه‌، له‌ كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیمان.8ئێستا ئێمه‌ ده‌ژین، چونكه‌ باوه‌ڕتان به‌ خوداوه‌ند‏ چه‌سپاوه‌.9چۆن بتوانین سوپاسی خودا بكه‌ین، چونكه‌ به‌هۆی ئێوه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆش بووین له‌به‌رده‌م خودامان؟10ئێمه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌‏خودا ده‌پاڕیێنه‌وه‌ تا بتانبینین‏و یارمه‌تیتان بده‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌م‏وكوڕی باوه‌ڕتان.
11داواكارین له‌‏خودای باوكمان‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بكات،12هه‌روه‌ها داواكارین خوداوه‌ند خۆشه‌ویستیتان زیادو تێرو پڕ بكات له‌ناو یه‌ك‏و له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی به‌ قه‌ده‌ر خۆشه‌ویستی ئێمه‌ بۆتان.13تاوه‌كو دڵتان به‌هێز بێت‏و بێ‌ كه‌م‏وكوڕی بێت له‌‏پاك‎وپیرۆزیدا، له‌‏لای خودای باوكمان ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌موو خوشك‏و برا پیروِزه‌كانی.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9