یەکەم سالۆنیکی2
خزمه‌ت كردنی پۆڵس
1بۆیه ئه‌ی برایان، خۆتان ده‌زانن هاتنمان بۆ لاتان بێسوود نه‌بوو.2هه‌رچه‌نده ئازارمان چێژتو به‌سووكی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵمان كرد له‌شاری فیلیپی هه‌روه‌ك ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خودا یارمه‌تی داین بهچاونهترسی مزگێنیتان پێبده‌ین‌و ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه بینه‌وه كه به‌رهه‌ڵستیمان ده‌كه‌ن.3ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ به‌ئێوه‌ی بڵێین به‌مه‌به‌ستی خراپه‌و گڵاویو خه‌ڵه‌تاندن نییه،4به‌ڵكو هه‌روه‌ك ئێمه ڕه‌زامه‌ندی خودامان به‌ده‌ست هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی مزگێنیمان بدرێته ده‌ست، به‌م شێوه‌یه ده‌دوێین، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی، به‌ڵكو بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و خودایه‌ی دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه.5خودا شایه‌ته نه قسه‌ی پێههڵدانتان بۆ ده‌كه‌ین‌و نهبیانوو دێنینه‌وه بۆ چاوچنۆكی،6هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ستایشی خه‌ڵكمان نه‌داوه، نه‌له‌لایه‌ن ئێوه نه‌له‌لایه‌ن خهڵكیتر، هه‌رچه‌نده مافی زۆرمان به‌سه‌رتان بوو، چونكه نێرراوی مه‌سیحین،7به‌ڵام كاتێ هاتین بۆ لاتان به خۆشهویستیو به‌زه‌یی ڕه‌فتارمان كرد له‌گه‌ڵتان وه‌ك دایه‌نێك منداڵه‌كانی به‌خێو بكات.8ته‌نانه‌ت ئێمه به شێوه‌یه‌ك ئێوه‌مان خۆش‌ویست، ئاماده‌بووین نه‌ك ته‌نها مزگێنی خوداتان پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌ڵكو ژیانی خۆشمان، چونكه ئێوه بوون به خۆشه‌ویستمان.9ئه‌ی برایان له‌یادتانه، چۆن هه‌وڵمانداوه‌و ماندووبووین، ده‌زانن كاتێ له‌ناوتان مزگێنی خودامان ده‌دا له‌هه‌مان كات شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد تا نه‌بین به بار به‌سه‌ر كه‌ستان.10ئێوه شایهتنو خودا‌ش شایه‌ته، چۆن ڕه‌فتارمان كردووه له‌نێو ئێوه‌ی باوه‌ڕدار، بهپاكیو ڕاستودروستیو بێ كه‌موكوڕی،11هه‌روه‌ك ده‌زانن ئێمه بۆ ئێوه وه‌ك باوك وابووین بۆ منداڵه‌كانی، ووره‌مان به‌رز كردنه‌وه‌و دڵنه‌واییمان كردن‌و داوامان لـێكردوون12تا به شێوه‌یه‌ك بژین جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات بۆ پادشاهێتیو شكۆمه‌ندی خۆی.13شتێكی دیكه‌ش هه‌یه به‌رده‌وام له‌پێناوی سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه كاتێ ووشه‌ی خوداتان له‌ئێمه بیست ئه‌وه‌ی پێمان ڕاگه‌یاندن، وه‌رتانگرت لێمان نه‌ك وه‌ك ووشه‌یه‌ك له‌مرۆڤ بێت، به‌ڵكو چۆن لــهڕاسـتی ووشه‌ی خودا بێت‌و كار له‌ناو ئێوه‌ی باوه‌ڕدار ده‌كات.14ئه‌ی برایان ئێوه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كانی خوداتان لـێهات له ناوچـه‌ی یه‌هودیه، واته ئه‌وانه‌ی له عیسای مه‌سیح بوون. ئێوه‌ش به‌ده‌ستی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆتان ئازاردران، وه‌ك ئه‌وان به‌ده‌ستی جووله‌كه‌كان ئازاردران،15ئه‌وانه‌ی عیسای خوداوه‌ندو پێغهمـبهرانیان كوشــتو ئێمه‌یان چه‌وسانده‌وه، ئه‌وانه شتێك ناكه‌ن خودا ڕازی بكات، دوژمنی هه‌موو خه‌ڵكن،16چونكه ده‌یانه‌وێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگا له‌ئێمه‌ش بگرن بۆ گه‌لانی تر بدوێین تا ڕزگاریان نه‌بێ، ئه‌وانه پێوانه‌ی گوناهیان پڕ بووه، به‌مه‌ش له‌كۆتاییدا تووڕه‌یی خودا به‌ته‌واوی هاته خواره‌وه به‌سه‌ریان.17كاتێ له‌ئێوه جیابووینه‌وه، دوای ئه‌وه به‌ماوه‌یه‌كی كورت بیرمان ده‌كردن، حه‌زمان ده‌كرد جارێكی تر ڕووبه‌ڕوو بتانبینینه‌وه ئه‌ی خۆشه‌ویستانمان، ئێوه له‌به‌ر چاومان دووربوون، به‌ڵام له‌دڵمان بوون.18له‌به‌ر ئه‌وه ویستمان دیده‌نیتان بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی خۆم كه پۆڵسم چه‌ند جارێك ویستم بۆ لاتان بێم، به‌ڵام شه‌یتان ڕێگای لـێدهگرتین.19جا چییه هیواو خۆشی‌و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م عیسای خوداوه‌ندمان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی؟ ئایا ئێوه نین؟20به‌ڵێ، چونكه ئێوه شكۆمهندیو خۆشی ئێمه‌ن.
Biblica, Inc.