یەکەم پەترۆس4
چه‌كداربوون به‌و بیروڕایه
1وه‌ك مه‌سیح به‌له‌ش ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌و بیروڕایه چه‌كدار بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌له‌ش ئازار بچێژێ له‌گوناه كردن ده‌وه‌ستێ،2تا ئه‌و كاته‌ی ماوه له‌ژیان به‌له‌ش بۆ ئاره‌زووه مرۆڤیه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.3جا به‌ستانه ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌رتان برد به‌گوێره‌ی خواستی بێ باوه‌ڕان، لهبهڕهڵلاییو ههوهسبازیو سهرخۆشیو ڕابواردنو ئاهه‌نگی مه‌ی خواردنه‌وه‌و بت په‌رستی گه‌نده‌ڵ.4ئه‌وان سه‌رسام ده‌بن، چونكه ئێستا به‌شداری ناكه‌ن له‌هه‌مان به‌دڕه‌وشتی، جنێویشتان پێده‌ده‌ن،5به‌ڵام ئه‌وان ده‌بێ حیسابی خۆیان بده‌ن به‌وه‌ی ئاماده‌یه حوكم به‌سه‌ر مردووانو زیندووان بدات.6بۆیه مزگێنی به‌وانه‌ش درا كه ئێستا مردوون، تاكو به‌گوێره‌ی مرۆڤ له‌له‌ش حوكم بدرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خودا له‌ڕۆح بژین.7كۆتایی هه‌موو شتێك نزیك بووه‌ته‌وه، بۆیه ژیر‌و چاوكراوه بن بۆ نوێژه‌كانتان.8له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكیش با خۆشه‌ویستیتان بۆ یه‌كتری به‌هێز بێت، چونكه خۆشه‌ویستی زۆر گوناه داده‌پۆشێ.9میوانداریه‌تی یه‌كتری بكه‌ن به‌بێ مشت‌ومڕ.10باهه‌ر یه‌ك له‌ئێوه به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه، خزمه‌تی پێبكات له‌نێوان یه‌كتری، وه‌ك بریكارێكی باش له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌ته جۆراوجۆره‌كانی خودا.11هه‌ر یه‌كێك قسه بكات با وه‌ك ووشه‌كانی خودا بێت، هه‌روه‌ها گه‌ر یه‌كێك خزمهتیكرد با وه‌ك ئه‌وه بێت توانای له‌خوداوه وه‌رگرتبێت، تاكو خودا له‌هه‌موو شتێك شكۆدار بێت به‌عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه شكۆمهندیو ده‌سه‌ڵات تاهه‌تایه. ئامین.وه‌ك قوتابی مه‌سیح ئازار بدرێن
12خۆشه‌ویستان، لاتان سه‌یر نه‌بێ كاتێ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سوتێنه‌ر توشتان دێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌تان، وه‌ك بڵێی شتێكی سه‌یرتان به‌سه‌ر هاتووه.13به‌ڵكو دڵخۆش بن هه‌روه‌ك به‌شداریتان كرد له‌ئازاره‌كانی مه‌سیح، تاكو زیاتر دڵخۆش بن له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی.14گه‌ر جنێوتان پێدرا له‌پێناوی ناوی مه‌سیح، ئه‌وا خۆزگه‌تان پێدهخوازرێ، چونكه ڕۆحی شكۆمهندیو ڕۆحی خودا دێته سه‌رتان.15با كه‌ستان ئازار نه‌چێژێ وه‌ك بكوژێك یا دزێك یا به‌دكارێك یاخود وه‌ك یه‌كێك ده‌ست له‌كاروباری خه‌ڵكی وه‌ربدات،16به‌ڵام گه‌ر وه‌ك قوتابی مه‌سیح ئازار بدرێن شه‌رم مه‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌سایه‌ی ئه‌و ناوه ستایشی خودا بكه‌ن.17چونكه كاتی لێپرسینه‌وه هاتووه‌و به‌خانه‌واده‌ی خودا ده‌ست پێده‌كات، گه‌ر به‌ئێمه‌وه ده‌ست پێبكات، باشه ده‌بێ كۆتایی ئه‌وانه چی بێت كه گوێڕایه‌ڵی مزگێنی خودا نین.18كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[گه‌ر مرۆڤی ڕاستودروست بهههوڵو كۆشش ڕزگاری ببێ، ده‌بێ چاره‌نووسی گوناهبارو خوانه‌ناس چی بێ؟]]19بۆیه ئه‌وانه‌ی ئازار ده‌درێن به‌گوێره‌ی خواستی خودا، باخۆیان بده‌نه ده‌ست دروستكه‌ری سه‌رڕاست له‌چاكه كردن.Biblica, Inc.