یەکەم کۆرنسۆس9
مافی نێرراوان
1ئایا سه‌ربه‌ست نیم؟ ئایا نێرراو نیم؟ ئایا عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانم نه‌دیوه؟ ئایا ئێوه به‌رووبوومی كاری من نین له‌خوداوه‌ند؟2گه‌ر هاتوو نێرراو نه‌بم لای خه‌ڵكی تر، بۆ ئێوه نێرراوم، چونكه ئێوه مۆری نێرراوێتی منن.3ئه‌وه‌یه به‌رگریكردنی من سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه:4ئایا مافـی خواردن‌و خواردنه‌وه‌مان نییه؟5ئایا مافـی ئه‌وه‌مان نییه یه‌كێك له‌خوشكان بكه‌ین بههاوسهرمانو له‌گه‌ڵ خۆمان بیهێنین، وه‌كو نێرراوانی تر‌و پهترۆسو برایان له‌خوداوه‌ند؟6یاخود ته‌نها من‌و به‌رنابا مافـی ئه‌وه‌مان نییه‌و هه‌ر ده‌بێ ئیش بكه‌ین [بۆ په‌یداكردنی پێویستیه‌كانی ژیانمان]؟7چ سه‌ربازێك ده‌چێ بۆ جه‌نگ له‌سه‌ر حسابی خۆی؟ یا چ باخه‌وانێك ڕه‌زێك ده‌چێنێ‌و له‌به‌ره‌كه‌ی ناخوات؟ یاخود چ شوانێك مێگه‌لـێ ده‌له‌وه‌ڕێنێ‌و له‌ماسته‌كه‌ی ناخوات؟8ئایا ئه‌م قسانه‌م قسه‌ی مرۆڤه؟ ئایا شه‌ریعه‌تیش هه‌مان شت ناڵێ؟9له‌شه‌ریعه‌تی مو‌سا نووسراوه: [[ده‌می گا مه‌به‌سته‌وه له‌كاتی ده‌غڵ كوتانه‌وه.]] گه‌ر خودا بایه‌خ به گا بدات؟10ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا نه‌وتووه؟ به‌ڵێ، له‌پێنــاوی ئێمـه‌دا ئه‌مه نووسراوه‌و مانای ئه‌وه‌یه: هه‌موو ئه‌وانه‌ی زه‌وی ده‌كێڵن. ده‌یكێڵن به‌هیواوه، ئه‌وانه‌ی گه‌نم ده‌كوتن ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌به‌رووبووم.11كاتێ ئێمه شتی ڕۆحیتان تیا بچێنین ئایا گه‌لێك زۆره گه‌ر له‌ئێوه هه‌ندێ شتی پێویستی له‌شمان ده‌ست كه‌وێ؟12گه‌ر بێت‌و كه‌سانی تر ئه‌م مافه‌یان بـه‌ســه‌رتــان هــه‌بێ، ده‌بــێ ئێمه چه‌ند له‌وان له‌پێشتر بین؟ به‌ڵام ئێمـه ئه‌م مافه‌مان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك دانمان به‌خۆمان گرت تاكو كۆسپێك نه‌خه‌ینه سه‌ر ڕێگای مـزگێنی مه‌سـیح.13ئایا نازانن ئه‌وه‌ی خزمه‌تی په‌رستگا ده‌كات به خێری په‌رستگا ده‌ژی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خزمه‌تی قوربانگا ده‌كات به‌شی خۆی لهقوربانیهكان هه‌ڵده‌گرێ؟14هه‌ر ئاواش خوداوه‌ند فه‌رمانیداوه ئه‌وانه‌ی مزگێنی خوداوه‌ند ده‌ده‌ن خۆیان به‌هۆی ئه‌و مزگێنییه‌وه بژێنن.15به‌ڵام من داوای هیچ مافێك له‌و مافانه ناكه‌م، هه‌روه‌ها ئێستا ئه‌وه نانووسم هه‌تا داوای ئه‌م یارمه‌تییه بكه‌م. چونكه مردنم به‌لاوه باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك ڕێی ئه‌م شانازیه‌م لـێ‌بگرێ.16چونكه گه‌ر مزگێنی بده‌م نابێ شانازی به‌خۆم بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی مزگێنیدان له‌سه‌رم پێویسته. جا قوڕ به‌سه‌رم گه‌ر بێت‌و مزگێنیم نه‌دایه.17چونكه گه‌ر به‌خواستی خۆم ئه‌وه بكـه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم، به‌ڵام گه‌ر به‌خواستی خۆم نه‌بێ، ئه‌وا متمانه‌ی لێپرسراویه‌تییه‌كم پێدراوه‌و جێبه‌جێی ده‌كه‌م.18ئیتر پاداشتم چییه؟ پاداشتی من ئه‌وه‌یه به‌خۆڕایی مزگێنی بدهمو واز لـهمـافـی خۆم بهێنم له‌مزگێنیدا.19من مرۆڤێكی ئازادم، كۆیله‌ی هیچ كه‌س نیـم، به‌ڵام خۆم كرد به‌كۆیله بۆ هه‌موو خه‌ڵك تا ژماره‌یه‌كی زۆریان لـێ به‌ده‌ستبهێنم.20هه‌تا جووله‌كه بۆ مه‌سیح به‌ده‌ستبهێنم، وه‌ك جووله‌كه‌یه‌ك ده‌ژیم. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌ژین وه‌ك ئه‌وان له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌ژیم، چونكه ده‌مه‌وێ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش بۆ مه‌سیح به‌ده‌ستبهێنم،21به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ شه‌ریعه‌تن، خۆم ده‌كه‌م به بێ‌شه‌ریعه‌ت هه‌تا بۆ مه‌سیح بهدهستیانبهێنم. ئیتر ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ من شه‌ریعه‌تی خودا ڕاناگرم، به‌ڵكو له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تی مه‌سیحم.22بۆ لاوازه‌كان خۆم ده‌كه‌م به لاواز، تاكو بهدهستیانبهێنم بۆ مه‌سیح. ئیتر بۆ هه‌مووان بووم به‌هه‌موو شتێك، هه‌تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م.23ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كه‌م له‌پێناوی مزگێنیدا، تا به‌شداری تیادا بكه‌م.24ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری ڕاكردن ده‌كه‌ن له‌یاری پێشبڕكێدا، ته‌نها یه‌كێكیان پاداشت وه‌رده‌گرێ؟ به‌هه‌مان شێوه ئێوه‌ش ڕابكه‌ن تا ده‌یبه‌نه‌وه،25هه‌ر یه‌كێك له‌و یاریزانانه مه‌شقی خۆ به‌هێزكردن ده‌كه‌ن، تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام ئێمه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی تاجێكی له‌ناونه‌چوو.26كه‌واته من ڕاناكه‌م وه‌ك یه‌كێك ئامانجی نه‌بێ، هه‌روه‌ها بۆكسێن ناكه‌م وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌وا بدا.27به‌ڵكو ڕه‌ق ده‌بم له‌گه‌ڵ له‌شی خۆم‌و ده‌یكه‌م به‌كۆیله، تاكو خۆم ڕه‌ت نه‌كرێمه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خۆم به‌خه‌ڵكیترم ڕاگه‌یاندووه.
Biblica, Inc.