یەکەم کۆرنسۆس10
فێربوون له‌مێژووی ئیسرائیل
1برایان ده‌مه‌وێ ئێوه بزانن، باوباپیرانمان هه‌موویان له‌ژێر هه‌وردا بوون‌و هه‌مووشیان ده‌ریای سووریا‌ن بڕی.2جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ریاو له‌ژێر هه‌وردا بوون وه‌ك قوتابیانی مو‌سا له‌ئاوهه‌ڵكێشران،3هه‌مووشیان یه‌ك جۆره خواردنی ڕۆحیان خوارد‌و4هه‌موویان یه‌ك جۆره ئاوی ڕۆحیان خوارده‌وه، چونكه له‌و به‌رده ڕۆحیه‌یان ده‌خوارده‌وه كه دوایان كه‌وتبوو، ئه‌و به‌رده‌ش مه‌سیح بوو.5بــه‌ڵام خـودا له زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوو، ئیتر ئه‌مه بووه هۆی فڕێدانیان له‌بیابان.6ئــه‌م شــتانه ڕوویدا تاكو ببێ به‌نموونه‌یه‌ك بۆمان، ئاره‌زووی كــاری خـراپ نه‌كه‌ین، هه‌روه‌ك ئه‌وان ئارهزوویانكرد،7نابێ ئێمه ببین به بتپه‌رست وه‌ك هه‌ندێ له‌وان، چونكه له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[گه‌ل دانیشـتن بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه، ئینجا هه‌ستانه‌وه‌و كه‌وتنه سه‌ماكردن.]]8هه‌روه‌ها نابێ خۆمان بده‌ینه ده‌ست داوێنپیسی وه‌ك هه‌ندێكیان كردیان. لێره ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌رۆژێكدا بیستوسێ هه‌زار كه‌سیان لـێ بمرێ.9هه‌روه‌ها نابێ مه‌سیح تاقیبكه‌ینه‌وه وه‌ك هه‌ندێكیان كردیان، ئیتر هه‌موویان به‌مار له‌ناوچوون.10بێزاری ده‌رمه‌بڕن وه‌ك هه‌ندێكیان كردیان، ئه‌وسا ئه‌وه‌بوو فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر له‌ناوی بردن.11ئه‌م شتانه هه‌مووی ده‌بێ به‌ئاگاداریه‌ك بۆ ئێمه، چونكه ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئامۆژگاریكردنه‌وه‌ی ئێمه نووسراوه، كه كۆتایی جیهان لێمان نزیك بووه‌ته‌وه.12ئیتر ئه‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كـه‌وا خۆی ڕاگرتووه، بائاگای له‌خۆی بێ نه‌كه‌وێ.13هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كتان تووش بێ ئه‌وه مرۆڤانه‌یه، به‌ڵام خودا پشتی پێ ده‌به‌سترێ‌و نایه‌ڵێ زیاتر له‌توانای خۆتان تاقیبكرێنه‌وه، به‌ڵكو له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ڕێگایه‌كتان بۆ ده‌كاته‌وه تاكو بتوانن به‌رگه بگرن.14له‌به‌رئه‌وه، ئه‌ی خۆشه‌ویستانم، له‌بتپه‌رستی دووركه‌ونه‌وه.15چۆن له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتوان ده‌دوێم، ئاواش له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌دوێم، جا ئێوه حوكمبدهن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یڵێم:16ئایا ئه‌و جامه پیرۆزه‌ی پیرۆزی ده‌كه‌ین به‌شداری نییه له‌خوێنی مه‌سیح؟ یاخود ئه‌و نانه‌ی له‌تی ده‌كه‌ین به‌شداری نییه له له‌شی مه‌سیح؟17له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه هه‌موومان به‌شداری له‌یه‌ك نان ده‌كه‌ین.18سه‌یری ئیسرائیل بكه‌ن له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه: ئایا ئه‌وه‌ی قوربانی ده‌خوات لهقوربانگهدا به‌شدار نییه؟19كه‌واته مه‌به‌ستم چییه؟ ئایا ئه‌وه‌ی بۆ بت سه‌ربڕاوه به‌نرخه یاخود بته‌كه خۆی به‌نرخه؟20نه‌خێر، چونكه ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته‌كان سه‌ریده‌بڕن بۆ ڕۆحه پیسه‌كان سه‌ریده‌بڕن نه‌ك بۆ خودا. نامه‌وێ ئێوه به‌شداریتان هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕۆحه پیسه‌كان.21ئێوه ناتوانن له‌یه‌ك كاتدا له‌جامی خوداوه‌ندو له‌جامی ڕۆحه پیسه‌كان بخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانن له‌یه‌ك كاتدا به‌شداری خوانی خوداوه‌ندو خوانی شه‌یتان بكه‌ن،22یاخود ده‌مانه‌وێ توڕه‌ییخوداوه‌ند هه‌ستێنین؟ ئایا ئێمه له‌و به‌هێزترین؟هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودایه
23ئێوه ده‌ڵێن (هه‌موو شتێك دروسته) به‌ڵام هه‌موو شتێك سوود به‌خش نییه، ده‌ڵێن (هه‌موو شتێك دروسته) به‌ڵام هه‌موو شتێك بنیادنه‌ر نییه.24با كه‌ستان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌گه‌ڕێ، به‌ڵكو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی نزیكه‌كه‌ی بگه‌ڕێ.25ئه‌و گۆشته‌ی له‌بازار ده‌فرۆشرێ بیخۆن، ئه‌وه‌نده پرسیار مه‌كه‌ن له‌پێناوی ویژدانتان.26چونكه زهویو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی هی خوداوه‌نده.27گه‌ر هاتوو بێ‌باوه‌ڕێك داوهتیكردنو ئێوه‌ش ڕازیبوون بڕۆن، ئه‌وسا هه‌رچیه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كات بیخۆن، بێ پرسیاركردن، له‌به‌ر ویژدان.28به‌ڵام گه‌ر هاتوو یه‌كێك پێی ووتن: (ئه‌م خواردنه له قوربانی پێشكه‌شكراوی بته.) ئه‌وسا لێیمه‌خۆن، له‌به‌ر ئه‌و كه‌سه‌و ڕازی كردنی ویژدان،29مه‌به‌ستم له‌ویژدانی ئێوه نییه، به‌ڵكو ویژدانی ئه‌وی دیكه، جا بۆچی سه‌ربه‌ستی له‌لایه‌ن یه‌كێكیتر حوكمی به‌سه‌ر بدرێ؟30گه‌ر خواردنێكم خوارد‌و سوپاسی خودام له‌سه‌ری كرد، ئیتر بۆچی یه‌كێكی دیكه به‌خراپه باسم بكات له‌سه‌ر شتێك سوپاسی خودای له‌سه‌ر ده‌كه‌م؟31گه‌ر خواردتانو خواردتانه‌وه یان هه‌ر شتێكتانكرد، با هه‌موو شتێكتان له‌پێناوی شكۆمه‌ندی خودا بێ.32مه‌بن به‌كۆسپ له‌ڕێگای جووله‌كه یا یۆنانی یاخود كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خودا.33به‌هه‌مان شێوه منیش هه‌وڵی ڕازیكردنی هه‌مووان ده‌ده‌م له‌هه‌موو شتێك، بایه‌خ ناده‌م به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆم، به‌ڵكو بایه‌خ به به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی خه‌ڵكی تر ده‌ده‌م، تاكو ڕزگاریان بێ.Biblica, Inc.