یەکەم کۆرنسۆس8
قوربانی بته‌كان
1ئێمه هه‌موومان ئه‌و زانینه‌مان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و قوربانییانه‌ی پێشكه‌ش بهبتهكان ده‌كرێت. به‌ڵام زانین لووتبهرزت ده‌كات، كه‌چی خۆشه‌ویستی بنیادت ده‌نێ،2گه‌ر یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه‌دایه شتێك ده‌زانێ، ئه‌و كه‌سه جارێ شته‌كه به‌ته‌واوی نازانێ وه‌ك پێویسته بیزانێ.3به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودای خۆشده‌وێ، ئه‌وا لای ئه‌و ناسراوه.4سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خواردنی قوربانیی بته‌كانه‌وه هه‌یه، ئێمه ده‌زانین بت بوونی نییه، هه‌روه‌ها جگه له‌خودای تاكو ته‌نها هیچ خودایه‌كی تر نییه.5چونكه گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بگوترێ خودا لهئاسمانو له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ك زۆر خودا‌و زۆر خوداوه‌ندیش هه‌یه.6به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خودامان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و باوكه‌یه كه هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن ئه‌وه‌و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ین، هه‌روه‌ها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه ئه‌ویش عیسای مه‌سیحه، كه هه‌موو شتێك به‌هۆی ئه‌وه‌و ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ین.7به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك ئه‌م ڕاستیه نازانن، چونكه هه‌ندێكیان تا ئه‌مڕۆش واڕاهاتوون كه‌وا بت به‌ڕاستی بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له گۆشتی قوربانیی بتیش ده‌خۆن، هه‌ر واده‌زانن پێشكه‌ش بهبتهكان كراوه، ویژدانه لاوازهكهشیان گڵاوبووه.8خواردن له خودا نزیكمان ناكاته‌وه، گه‌ر هاتوو لهشتێكمان خوارد هیچمان ده‌ست ناكه‌وێ، هه‌روه‌ها گه‌ر لێمان نه‌خوارد باشتر نییه.9به‌ڵام ئاگاداری خۆتان بن تاكو ئه‌م سهربهستیهتان نه‌بێته به‌ردی كۆسپ بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان لاوازه،10ئه‌ی خاوه‌نی زانیاری گه‌ر هاتوو یه‌كێك تۆی بینی له‌په‌رستگای بت له‌سه‌ر خوان دانیشتووی، ئایا ئه‌و كه‌سه گه‌ر ویژدانی لاواز بێ هاننادرێ له‌گۆشتی قوربانی بته‌كان بخوات؟11جا زانیاریه‌كه‌ت بووه هۆی له‌ناوچوونی ئه‌و برا باوه‌ڕ لاوازه‌ی مه‌سیح له‌پێناوی مرد.12كه‌واته به‌هه‌مان شێوه گوناه به‌رامبه‌ر به مه‌سیح ده‌كه‌ن، كاتێ گوناه به‌رامبه‌ر به برایه‌كتان دهكهنو ویژدانی لاوازیان بریندار ده‌كه‌ن.13له‌به‌ر ئه‌وه، گه‌ر هه‌ندێ خۆراك ببێته كۆسپ‌و كه‌وتنی براكه‌م، ئیتر هه‌رگیز گۆشت ناخۆم تاكو نه‌بمه كۆسپ بۆ براكه‌م.
Biblica, Inc.