یەکەم کۆرنسۆس3
دووبه‌ره‌كی له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌رداران
1ئه‌ی برایان، من نه‌متوانی وه‌ك مرۆڤی ڕۆحانی له‌گه‌ڵتان بدوێم، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێك به‌پێی له‌ش بژی‌و هێشتا هه‌ر منداڵی ساوا بێ له مه‌سیح.2له‌جیاتی خواردن شیرم داونه‌تێ نه‌ك خواردنی ته‌واو، چونكه ئێوه به‌رگه‌ی ئه‌و خواردنه‌تان نه‌ده‌گرت، ئێستاش به‌رگه‌ی ناگرن.3جا ئێوه هێشتا هه‌ر به‌پێی له‌ش ده‌ژین. ئایا ئه‌و چاوپیسی‌و دووبهرهكایهتیهی له‌نێوانتان هه‌یه ده‌ریناخات ئێوه وه‌ك خه‌ڵك هێشتا به‌پێی له‌ش بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ژین؟4كاتێ یه‌كێكتان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ پۆڵسم)، ئه‌وی دیكه ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ ئه‌پۆلۆسم)، ئایا لێره‌دا ئێوه به‌پێی له‌ش ناژین؟5پۆڵس یاخود ئه‌پۆلۆس كێیه؟ ئه‌وان ته‌نها خزمه‌تكاری خودان، ئێوه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه باوه‌ڕتان هێناوه. جا ههریهكو به‌پێی ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند پێیبهخشیوه.6من چاندمو ئه‌پۆلۆس ئاویدا، به‌ڵام خودا بوو پێیگه‌یاند.7كاری چێنهرو ئاوده‌ر ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، به‌ڵكو گرنگی بۆ خودایه كه پێیدهگهینێ.8جیاوازی له‌نێوان چێنهرو ئاوده‌ر نییه، هه‌ریه‌كه كرێی خۆی وه‌رده‌گرێ به‌پێی كار‌و ماندووبوونی خۆی.9كه‌واته ئێمه له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا‌و خانووی خودان.10ئیتر به‌پێی ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی خودا پێی به‌خشیوم، بناغه‌م دانا وه‌ك وه‌ستایه‌كی لـێهاتوو، ئه‌وسا خه‌ڵكی تر له‌سه‌ری دروست ده‌كات. جا با هه‌ر یه‌كه ئاگاداربێ چۆن له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه دروست ده‌كات،11ئه‌و بناغه‌ی لای ئێوه دانراوه، عیسای مه‌سیحه، كه‌س ناتوانێ بناغهیهكیتر دابنێ.12به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه به‌زێڕ یا به‌زیوو یا به به‌ردی گرانبه‌ها، یاخود به‌دارو پووشوكا دروست بكات.13ئه‌و كاته كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه ڕۆژی لێپرسینه‌وه ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری هه‌ر یه‌كێك به‌ئاگر ڕادهگهێنرێو به ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه.14ئیتر هه‌ر یه‌كێك كرداری له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێ.15گه‌ر كرداری یه‌كێك سووتا، ئه‌وا زیانی پێده‌گات، خۆی ڕزگار ده‌بێ، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێك به‌ناو ئاگردا چوو بێ.16ئایا نازانن ئێوه په‌رستگای خودان‌و ڕۆحی خوداتان تیادا نیشته‌جێیه؟17ئه‌وه‌ی په‌رستگای خودا بڕوخێنێ، خودا‌ش ئه‌و تێك ده‌دات. چونكه په‌رستگای خودا پیرۆزه، ئێوه‌ش خۆتان ئه‌و په‌رستگایه‌ن.18ئاگاداربن كه‌ستان خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێ. گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به‌دانا زانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌بێ ببێ به‌نه‌زان هه‌تا به‌ڕاستی ببێ به‌دانا.19چونكه هه‌موو دانایی ئه‌م جیهانه له‌به‌رچاوی خودا گێلایه‌تییه، له‌و باره‌یه‌وه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[خودا داناكان بهزیرهكیو فێڵبازی خۆیانه‌وه ده‌گرێ.]]20هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: [[خوداوه‌ند ده‌زانێ بیركردنه‌وه‌ی داناكان پڕ‌و پووچه.]]21كه‌واته، كه‌س شانازی به مرۆڤ نه‌كات، چونكه هه‌موو شتێك بۆ ئێوه‌یه،22گه‌ر پۆڵس بێ یاخود ئه‌پۆلۆس یان په‌ترۆس، هه‌روه‌ها جیهان یاخود ژیان یان مردن له‌گه‌ڵ ئێستا‌و داهاتوودا، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئێوه‌یه.23به‌ڵام ئێوه خۆتان هی مه‌سیحن، مه‌سیحیش هی خودایه.Biblica, Inc.