یەکەم کۆرنسۆس2
مزگێنی مه‌سیحی له‌خاچدراو
1منیش ئه‌ی برایان، كاتێ هاتم بۆ لاتان بۆ ڕاگه‌یاندنی شایه‌تی خودا، ئه‌مــه‌ش به‌ووشه‌ی دانایی‌و پاراو و پڕ له‌واتاوه نا،2چونكه من بڕیاری ئه‌وه‌م داوه باسی هیچتان بۆ نه‌كه‌م جگه له‌عیسای مـهسـیحو له‌خاچدانی.3كاتێ هاتم بۆ لاتان هه‌سـتم به لاوازی‌و سام‌و ههیبهتو ترس ده‌كرد،4ووتهكانمو ڕاگه‌یاندنه‌كانم له‌ڕازیكردنی خه‌ڵك پشتیان به دانایی مرۆڤ نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵكو به به‌ڵگه‌ی هێزی ڕۆحی پیرۆز، 5تا بناغه‌ی باوه‌ڕتان له‌سه‌ر هێزی خودا دابمه‌زرێ، نه‌ك له‌سه‌ر دانایی مرۆڤ.دانایی خودا
6ئێمه له‌نێوان پێگه‌یشتوان به‌دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام به‌دانایی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سه‌رده‌مه نا كه له‌ناوده‌چن،7به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی به‌نهێنی پێچراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش زه‌مانه‌وه ئاماده‌ی كردووه بۆ شكۆ‌و به‌رزی ئێمه.8ئه‌مه‌ش داناییه‌كه هیچ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سه‌رده‌مه نایزانن، چونكه گه‌ر بیانزانیایه، خوداوه‌ندی شكۆداریان له‌خاچ نه‌ده‌دا.9هه‌روه‌ك له كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[ئه‌وه‌ی چاو نه‌یبینیوه، هه‌روه‌ها گوێ نه‌یبیستووه‌و به‌مێشكی هیچ مرۆڤێكدا نه‌هاتووه، خودا ئاماده‌یكردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێ.]]10ئیتر خودا ئه‌مه‌ی به‌هۆی ڕۆحی خۆی بۆ ده‌رخستین، چونكه ڕۆح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێ، ته‌نانه‌ت ناخ‌و ناوه‌ڕۆكی خودا‌ش.11جا هیچ كه‌سێك نازانێ چی له‌ناوه‌رۆكی مرۆڤ هه‌یه ئه‌و ڕۆحه نه‌بێ كه له‌و مرۆڤه دایه؟ هه‌روه‌ها كه‌س نازانێ چی له‌ناوه‌ڕۆكی خودا هه‌یه جگه له‌ڕۆحی خودا.12كه‌واته ئێمه ڕۆحی ئه‌م جیهانه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕۆحه‌ی خودا داویه‌تی پێمان، تاكو ئه‌و دیاریه بزانین كه خودا پێیبه‌خشیوین.13ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین له‌زیره‌كیو دانایی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌وه‌ی ڕۆح فێری كردین. بۆ ئه‌مه‌ش شته ڕۆحیه‌كان به‌شتی ڕۆحیتر به‌راورد ده‌كه‌ین.14مرۆڤ به‌و هه‌سته سروشتیه‌ی كه هه‌یه‌تی ناتوانێ ئه‌وه‌ی كه هی ڕۆحی خودایه وه‌ریگرێ، چونكه بۆ ئه‌و ئه‌مانه هه‌مووی گێلایه‌تییه‌و ناتوانێ تێیبگات، چونكه جیاكردنه‌وه‌ی پێویستی به هه‌ستی ڕۆحی هه‌یه.15به‌ڵام مرۆڤی ڕۆحانی حوكم به‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌دا، كه‌چی خۆی كه‌س حوكمی به‌سه‌ر نادات.16[[كێ ده‌توانێ بیری خوداوه‌ند بزانێ، یاخود كێ ده‌توانێ ببێته ڕێنیشانده‌ری خودا؟]] به‌ڵام ئێمه، بیری مه‌سیحمان هه‌یه.Biblica, Inc.