یەکەم کۆرنسۆس16
پاره‌كۆكردنه‌وه بۆ باوه‌رداران
1به‌ڵام له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ برا پیرۆزه‌كان، چۆن كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی ناوچه‌ی غه‌ڵاتییه‌م ڕاسپاردووه، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن.2با هه‌ر یه‌كه‌تان له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ند پاره‌ی له‌توانادایه بیخاته لایه‌ك، تا ئه‌و ڕۆژه پاره كۆنه‌كرێته‌وه كه ده‌گه‌مه لاتان.3جا كاتێ گه‌یشتمه لاتان، كێ به‌باش ده‌زانن له‌ناو خۆتان ده‌یاننێرم به‌نامه‌وه تا ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كۆتانكردۆتهوه بۆ قودس بیبه‌ن.4ئه‌گه‌ر پێویست بوو، خۆم له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆم.5كاتێ دێم بۆ لاتان تێ‌ده‌په‌رم به‌ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا، چونكه ده‌بێ به‌مه‌كدۆنیادا بڕۆم.6له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ك لاتان بم، یاخود له‌وانه‌یه هه‌موو زستان لاتان بمێنمه‌وه، ئینجا ڕێگای سه‌فه‌رم بۆ ئاسان بكه‌ن بۆ هه‌ر شوێنێك كه ده‌مه‌وێ.7چونكه ئه‌مجاره نامه‌وێ ته‌نها به‌سه‌ر پێی بتانبینم، به‌ڵكو هیوادارم گه‌ر خوداوه‌ند خواستی له‌سه‌ربێ ماوه‌یه‌كی زۆر لاتان بمێنمه‌وه.8به‌ڵام هه‌تا ڕۆژی په‌نجاهه‌مین له ئه‌فه‌سۆس ده‌مێنمه‌وه،9چونكه ده‌رگای پان‌و به‌رین بۆ ئیشی كاریگه‌ر كراوه‌ته‌وه بۆم، هه‌رچه‌نده زۆر دوژمنیشم هه‌یه.10گه‌ر تیمۆساوس بۆ لاتان هات، با به‌ئاسوده‌یی له‌ناوتان بێ، چونكه ئه‌ویش وه‌ك من كاری خوداوه‌ند ده‌كات.11نامه‌وێ كه‌س به‌سووكی سه‌یری بكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا یارمهتیبدهنو به‌ئاشتی به‌ڕێی بكه‌ن، چونكه من‌و برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، 12هه‌روه‌ها زۆر داوام لهئهپۆلۆسی برامان كرد هه‌تا له‌گه‌ڵ برایان بێ‌و دیده‌نیتان بكات، به‌ڵام ئه‌و نه‌یویست ئێستا بۆ لاتان بێ، ئیتر كه‌ی بۆی ڕێكه‌وت ئه‌وسا بۆ لاتان دێت.كۆتایی
13ئێشكبگرن، جێگیربن له‌باوه‌ڕ، پیاوی ئازابن، به‌هێزبن.14هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ن له خۆشه‌ویستیه‌وه بیكه‌ن.15ئێوه ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس پێشه‌به‌ره بوون له‌ئه‌خائیه، خۆیان ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تكردنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان،16داواتان لـێ‌ده‌كه‌م، ئه‌ی برایان، گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بن، له‌گـه‌ڵ هه‌مـوو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان ئیش ده‌كه‌ن.17دڵشاد بووم به هاتنی ئیستیفانۆسو فهرتوناتوسو ئه‌خائیكۆس، چونكه شوێنی ئێوه‌یان گرته‌وه بۆم،18ئه‌وان ڕۆحی من‌و ئێوه‌یان گه‌شانده‌وه، ئه‌و جۆره كه‌سانه ڕێزیان بۆ دابنێن.19كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی ئاسیا سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن، ئه‌كیلاو بریسكلا له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌ماڵه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه به‌ناوی خوداوه‌ند به‌گه‌رمی سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن.20هه‌موو برایان سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش به‌ماچی پاك‌و پیرۆز سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن.21منم پۆڵس سڵاوی منتان لـێ‌بێ كه به ده‌ستی خۆم بۆتان ده‌نووسم.22به‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ی عیسای خوداوه‌ندی خۆشناوێ با نه‌فره‌تی لـێ‌بێ. (ماراناسا) [واتای: ئه‌ی خوداوه‌ند وه‌ره].23به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێت.24به‌و خۆشه‌ویستیه‌تان ده‌سپێرم كه له‌عیسای مه‌سیحه. ئامین.Biblica, Inc.