یەکەم کۆرنسۆس15
هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا
1ئه‌ی برایان، ئه‌وه‌تان بیرده‌خه‌مه‌وه كه بۆم هێنانو مزگێنیم پێدان، ئه‌وه‌ی وهرتانگرتو هه‌تا ئێستا له‌سه‌ری چه‌سپاون.2گه‌ر هاتوو به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و ووشانه ڕۆیشتن به‌و شێوه‌یه‌ی مزگێنیم پێدان، ئه‌وسا ڕزگارتان ده‌بێ، ئه‌گینا به‌خۆرایی باوه‌ڕتان هێناوه.3چونكه ئه‌وه‌م پێدان كه له‌سه‌ره‌تاوه وه‌رمگرتبوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه مه‌سیح له‌پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی نووسراوی [پێغه‌مبه‌ره‌كان]،4ئه‌و نێژراو له‌ڕۆژی سێهه‌م هه‌ستایه‌وه دیسان به‌گوێره‌ی نووسراوی [پێغه‌مبه‌ره‌كان]،5ئینجا بۆ پهترۆسو دوایی بۆ دوانزه قوتابیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت،6پاشان بۆ زیاتر له پێنجسه‌د له‌برایان دهركهوتكه به‌یه‌كه‌وه بوون، له‌وانه هێشتا زۆربه‌یان ده‌ژین، به‌ڵام هه‌ندێكیان نوستوون،7دوایی بۆ یاقوب ده‌ركه‌وت، ئینجا بۆ هه‌موو نێرراوان،8پاش هه‌مووان بۆ منیش ده‌ركه‌وت، وه‌ك منداڵێك له‌كاتی خۆی له‌دایك نه‌بووبێ.9چونكه من بچوكترین نێرراوم، هه‌روه‌ها شایانی ئه‌وه نیم به نێرراو ناوببرێم، چونكه من كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خودام له‌كاتی خۆی چه‌وساندۆته‌وه.10به‌ڵام به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی خوداوه وام لـێهاتووه وه‌ك ئێستا ده‌مبینن، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێیبهخشیووم بێسوود نه‌بوو به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، من له‌هه‌موو نێرراوانی دیكه زیاتر ئیشمكردووه، ئه‌و شتانه‌ش به‌هۆی توانای خۆم نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی خودا بوو كه له‌گه‌ڵمدایه.11ئیتر من بم یاخود نێرراوانی دیكه، ئێمه ووشه‌ی خودامان ڕاگه‌یاند، ئێوه‌ش باوه‌ڕتان هێنا.هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان
12گه‌ر ئێمه هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح له نێو مردووان ڕابگه‌ێنین، ئیتر چۆن هه‌ندێكتان ده‌ڵێن مردووان زیندوونابنه‌وه؟13گه‌ر هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان نه‌بێ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ مه‌سیح هه‌ڵنه‌ستاوه‌ته‌وه.14گه‌ر بێت‌و مه‌سیح هه‌ڵنه‌ستابێته‌وه، ئه‌وسا مـزگێنیدانمان بێ سوود ده‌بێ، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی ئێوه‌ش هیچ سوودی نـابــێ.15ئێمـه‌ش ده‌بینه شایه‌تی درۆزن بۆ خودا، چونكه ئێمه شایه‌تیماندا سه‌باره‌ت به‌خودا، كه مه‌سیحی هه‌ستاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵینه‌ستاندووه‌ته‌وه گه‌ر مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه.16بۆیه گه‌ر مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه، كه‌واته مه‌سیحیش هه‌ڵنه‌ستاوه‌ته‌وه.17گه‌ر بێت‌و مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ڵنه‌ستابێته‌وه، ئه‌وسا باوه‌ڕتان به‌تاڵ دهبێو ئێوه‌ش هێشتا لهگوناههكانتان دان.18هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نووستوونو باوه‌ڕیان به‌مه‌سیح هه‌بوو هه‌موو له‌ناوچوون.19گه‌ر بێت‌و هیوامان به‌مه‌سیح ته‌نها بۆ ئه‌م ژیانه بێ، ئه‌وا ئێمه به‌دبه‌ختترین كه‌س ده‌بین له‌نێو مرۆڤ.20به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه‌و بوو به‌نۆبه‌ره‌ی نووستوان.21جا چۆن مردن به‌هۆی مرۆڤێك هاته‌كایه‌وه، زیندووبوونه‌وه‌ی مردووانیش به‌هۆی مرۆڤێك بوو.22هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو به‌هۆی ئاده‌م ده‌مرن، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو به‌هۆی مه‌سیح زیندووده‌بنه‌وه.23به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌و به‌نۆره‌ی خۆی، یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبهرهیهك هه‌ستایه‌وه، ئینجا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به مه‌سیحن هه‌ڵده‌ستنه‌وه،24دوای ئه‌مه كۆتایی دێت، كاتێ پادشاهێتی ده‌دات به‌خودای باوك، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سهركردایهتیو دهسهڵاتو هێزێك له‌ناوده‌بات.25عیسا ده‌بێ ئه‌وه‌نده فه‌رمانڕه‌وایی بكات، هه‌تا هه‌موو دوژمنانی ده‌خاته ژێر پێیه‌وه.26ئیتر دوا دوژمن كه له‌ناوده‌برێ مردنه.27چونكه خودا [[هه‌موو شتێكی ملكه‌چی ژێر پێیكردووه]]. به‌ڵام كاتێ ده‌ڵێ هه‌موو شتێك ملكهچكرا، شتێكی ئاشكرایه خودا ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ملكه‌چی مه‌سیح كردووه.28كاتێ هه‌موو شتێك ملكه‌چی ڕۆڵه بوو، ئه‌وسا ئه‌ویش ملكه‌چی خودا ده‌بێ، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ملكه‌چی كردووه، تاكو خودا ببێت به‌هه‌موو شتێك له‌هه‌موو شتێك.29گه‌ر ڕاستبێ مردووان هه‌رگیز هه‌ڵنه‌ستنه‌وه، ئیتر له‌ئاوهه‌ڵكێشانی ئه‌وانه‌ی له‌جیاتی مردووان لهئاوههڵدهكێشرێن چ سوودێكی هه‌یه؟ كه‌واته بۆچی له‌جیاتی ئه‌وان خۆیان لهئاوههڵدهكێشن؟30هه‌روه‌ها بۆچی ئێمه هه‌موو كاتێ خۆمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه؟31ئه‌ی برایان پێتان ده‌ڵێم، من ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی مردن ده‌بمه‌وه، به‌و شانازیه‌ی له‌ئێوه‌دا هه‌مه به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.32گه‌ر بێت‌و وه‌ك مرۆڤێك به‌ره‌نگاری دڕندان بوومایه له شاری ئه‌فه‌سۆس، ئه‌وسا چ سوودێكم ده‌بوو؟ گه‌ر بێت‌و مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه، ئیتر ئێمه‌ش ده‌ڵێین: (وه‌رن با بخۆین‌و بخۆینه‌وه، به‌یانی مردنه.(33هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه په‌یوه‌ندی خراپ ڕه‌وشتی جوان تێك ده‌دات.34هۆش بهێننه‌وه به‌رخۆتان، ئیتر هه‌ڵه مه‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكتان نه‌زانن سه‌باره‌ت به خودا. من ئه‌مه ده‌ڵێم تا شه‌رمه‌زاربن.هه‌ستانه‌وه‌مان چۆن ده‌بێ؟
35له‌وانه‌یه یه‌كێك بپرسێ: (مردووان چۆن هه‌ڵده‌ستنه‌وه، به چ جۆره له‌شێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟)36ئه‌ی گێل! ئه‌وه‌ی ده‌چێنرێ زیندوونابێته‌وه هه‌تا نه‌مرێ.37ئه‌وه‌ی ده‌چێنرێ ئه‌و شته نییه كه‌وا دێته‌ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نكه گه‌نمه یاخود هه‌ر تۆوێكی دیكه.38ئینجا خودا ئه‌و شێوه‌یه‌ی ده‌داتێ كه خۆی ده‌یه‌وێ، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو جۆره تۆوێك شێوه‌یه‌كی تـایبه‌تی داوه‌تێ.39به‌هه‌مان شێوه هه‌موو له‌شێك یه‌ك شێوه‌ی نییه، به‌ڵكو مرۆڤ له‌شێكی هه‌یه، ئاژه‌ڵ له‌شێكی دیكه، ماسی له‌شێكی هه‌یه‌و باڵنده له‌شێكی دیكه.40ته‌نی ئاسمانی هه‌یه‌و ته‌نی زه‌ویش هه‌یه، به‌ڵام شكۆمه‌ندی ته‌نه ئاسمانییه‌كان شتێكه‌و شكۆمه‌ندی تهنـی زه‌ویش شتێكی تره.41شكۆمه‌ندی خۆر شتێكه‌و شكۆمه‌ندی مانگیش شتێكه، هه‌روه‌ها شكۆمه‌ندی ئه‌ستێره‌ش شتێكی تر، ئه‌ستێره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره شكۆمه‌ندی جیاوازی خۆیان هه‌یه.42به‌م جۆره‌ش هه‌ڵسانه‌وه‌ی مـردووان: ئه‌وه‌ی ده‌چێنرێ لهفهوتاوی، لهههڵسانهوه فه‌وتاو نییه.43لهسووكایهتی ده‌چێنرێ، لهشكۆمهندی هه‌ڵده‌ستێته‌وه. له‌لاوازی ده‌چێنرێ، له‌هێز هه‌ڵده‌ستێته‌وه.44به‌له‌شی سروشتی ده‌چێنرێ، به‌له‌شی ڕۆحی هه‌ڵده‌ستێته‌وه. گه‌ر له‌شی سروشتی هه‌بێ له‌شی ڕۆحیش هه‌یه.45هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[ئاده‌می یه‌كه‌م له‌شێكی زیندوو بوو.]] به‌ڵام دوا ئاده‌م ڕۆحێكه ژیانمان پێده‌به‌خشێ.46ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆحی نییه به‌ڵكو له‌شی سروشتییه‌و ئه‌وه‌ی دواتر ڕۆحییه.47مرۆڤی یه‌كه‌م له‌زه‌وی بوو له‌خۆڵ دروستكرا، به‌ڵام مرۆڤی دووه‌م له‌ئاسمانه‌وه‌یه.48كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌خۆڵ دروستبووه، ئه‌وانه‌ش لهخۆڵن ئاوا ده‌بن. ئه‌وه‌ش له‌ئاسمانه‌وه‌یه، ئاسمانیه‌كانیش ئاوا ده‌بن.49جا چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌مان وه‌رگرتووه كه له‌خۆڵ دروست كراوه، به‌هه‌مان شێوه وێنه‌ی ئاسمانی وه‌رده‌گرین.50ئه‌ی برایان، من پێتان ده‌ڵێم: گۆشت‌و خوێن ناتوانێ ببێته میراتگری پادشاهێتی خودا، هه‌روه‌ك چۆن فه‌وتاو نابێته میراتگری نه‌فه‌وتاو.51گوێ له‌م نهێنیه بگرن: ئێمه هه‌موومان ناخه‌وین؟ به‌ڵكو هه‌موومان ده‌گۆڕێین،52ئه‌مه‌ش یه‌كسه‌ر لهچاوتروكانێك ڕووده‌دات، كاتێ دوا كه‌ڕه‌نا لێدهدرێو ده‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌وسا مردووان بێگهندهڵیو فه‌وتان هه‌ڵده‌ستنه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش ده‌گۆڕێین.53چونكه ده‌بێ ئه‌و سروشته فه‌وتاوه نه‌فه‌وتاوی بپۆشێو سروشتی مردوو نه‌مری بپۆشێ.54كاتێ فه‌وتاو نه‌فه‌وتاوی دهپۆشێو مردن نه‌مری ده‌پۆشێ، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه دێته‌دی: [[سه‌ركه‌وتن مردنی قووتدا.55ئیتر ئه‌ی مردن كوا سه‌ركه‌وتنت؟ ئه‌ی گۆڕ، كوا پێوه‌دانت؟]]56پێوه‌دانی مردن گوناهه، هێزی گوناه شه‌ریعه‌ته.57به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به ئێمه به‌خشیوه به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.58كه‌واته، ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر‌و چه‌سپاو بن، خۆتان به‌ته‌واوی بۆ خوداوه‌ند ته‌رخان بكه‌ن، ئیتر بزانن ئه‌وه‌ی بۆ خوداوه‌ندی ده‌كه‌ن بێسوود نییه.Biblica, Inc.