یەکەم کۆرنسۆس14
دوان به‌ووشه‌ی خودا
1با خۆشه‌ویستی ئامانجتان بێ، ئاره‌زووی به‌هره ڕۆحیه‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی دوان به ووشه‌ی خودا،2ئه‌وه‌ی به‌زمانه ڕۆحیه‌كان بدوێ، قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا، كه‌س لێی تێناگات، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز ده‌یڵێ نهێنییه.3به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێ، ئه‌وه بۆ بنیادنان‌و هاندان‌و دڵنه‌واییه.4ئه‌وه‌ی به‌زمانه ڕۆحیه‌كان ده‌دوێ، ئه‌وا خۆی بنیاد ده‌نێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێ، ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران بنیاد ده‌نێ.5من حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مووتان به‌زمانه ڕۆحیه‌كان بدوێن. به‌ڵام باشتره به‌هره‌ی دوان به‌ووشه‌ی خوداتان هه‌بێ، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێ مه‌زنتره له‌وه‌ی به‌زمانه ڕۆحیه‌كان ده‌دوێ، ته‌نها گه‌ر یه‌كێك بتوانێ ڕوونیبكاتهوه، ئه‌مه‌ش ببێته هۆی بنیادنانی كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران.6ئه‌ی برایان، ئێستا وابزانن من هاتووم بۆ لاتان‌و به‌زمانه ڕۆحیه‌كان له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم، لێره چ سوود له‌من وه‌رده‌گرن، گه‌ر بینین‌و زانیاری‌و دوان به‌ووشه‌ی خودا‌و فێركردنی تیادا نه‌بێ؟7ته‌نانه‌ت ئامێرێكی مۆسیقای بێ‌ڕۆح، بۆ نموونه شمشاڵ‌و ساز، گه‌ر ده‌نگی جیاوازیان نه‌بێ، چۆن گوێگر بزانێ كامه‌یان ده‌نگی شمشاڵهو كامه‌یان ده‌نگی سازه؟8گه‌ر بێت‌و كه‌ڕه‌نای شه‌ڕ ده‌نگه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بێ، كێ خۆی ئاماده ده‌كات بۆ شه‌ڕ؟9ئێوه‌ش هه‌روه‌ها گه‌ر بێت‌و به زمانی ڕۆحی بدوێن‌و كه‌س لێتان تێنه‌گات، ئیتر چۆن خه‌ڵكی بزانێ چی ده‌ڵێن؟ ئایا وه‌ك ئه‌وه نییه له‌گه‌ڵ هه‌وا بدوێن؟10له‌جیهان ئه‌وه‌نده زمان هه‌یه له‌ژماردن نایه‌ن، به‌ڵام هیچیان بێ‌واتا نییه.11گه‌ر بێت‌و من له‌واتای زمانێك تێنه‌گه‌م، ئه‌وا ده‌بێته بێگانه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و زمانه‌ش ده‌دوێ، هه‌روه‌ها منیش ده‌بمه بێگانه بۆ ئه‌و كه‌سه.12كه‌واته ئێوه‌ش، گه‌ر به‌په‌رۆش بن بۆ به‌هره‌ی ڕۆحی، زیاتر هه‌وڵی بۆ بده‌ن له‌پێناوی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵه‌ی باوهڕدارانو په‌ره‌سه‌ندنی.13له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زمانه ڕۆحیه‌كان ده‌دوێ، نوێژ بكات تا خودا هێزی ڕوونكردنه‌وه‌ی زمانه‌كانی بداتێ.14چونكه گه‌ر من به‌زمانه ڕۆحیه‌كان نوێژم كرد، ته‌نها ڕۆحم نوێژ ده‌كات، به‌ڵام مێشكم هیچ به‌رووبوومی نابێت.15كه‌واته چی بكه‌م؟ به‌ڕۆح نوێژ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها بهمێشكیش نوێژ ده‌كه‌م. به‌ڕۆح گۆرانی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها بهمێشكیش گۆرانی ده‌ڵێم.16ئه‌گینا گه‌ر تۆ به‌ڕۆح ستایشی خودا بكه‌ی، چۆن ده‌بێ یه‌كێكی ده‌ره‌وه به‌سوپاس كردنه‌كه‌ت بڵێ (ئامین)؟ چونكه ئه‌و نازانێ تۆ ده‌ڵێی چی.17له‌وانه‌یه سوپاس كردنه‌كه‌ت باش بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر بنیادنانرێ.18سوپاس بۆ خودا له‌هه‌مووتان زیاتر ده‌توانم به‌زمانه ڕۆحیه‌كان بدوێم،19به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران به‌لامه‌وه باشتره پێنج ووشه بڵێم بهمێشكمهوه كه خه‌ڵكی لێی فێر ببێ، له‌وه‌ی كه ده هه‌زار ووشه بڵێم بهزمانهكان كه‌س لێیتێنهگات.20ئه‌ی برایان، له‌بیركردنه‌وه‌دا وه‌ك منداڵ مه‌بن، به‌ڵكو له‌ئاست خراپه‌كاریدا وه‌ك منداڵی ساوا بن. به‌ڵام له‌بیركردنه‌وه‌دا وه‌ك یه‌كێكی گه‌وره‌و تێگه‌یشتوو بن.21له‌شه‌ریعه‌ت نووسراوه: [[خوداوه‌ند ده‌ڵێ، به‌زمانی بێگانه‌كان‌و به‌لێوی نامۆكان قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش گوێم لێ ناگرن.]]22كه‌واته زمانه‌كان نیشانه نییه بۆ باوه‌ڕداران به‌ڵكو بۆ بێباوه‌ڕان، به‌ڵام دوان به‌ووشه‌ی خودا بۆ باوه‌ڕدارانه نه‌ك بۆ بێباوه‌ڕان.23گه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه، له‌وێ هه‌موویان به‌زمانه ڕۆحیه‌كان قسه‌یانكرد، ئینجا یه‌كێكی نه‌زان یاخود بێباوه‌ڕ بێته ژووره‌وه، ئایا ناڵێ ئێوه هه‌مووتان شێتن؟24به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه گه‌ر بێت‌و هه‌موو به‌ووشه‌ی خودا بدوێن‌و یه‌كێكی نه‌زان یاخود بێباوه‌ڕ بێته ناوتان، هه‌موو سه‌رزه‌نشتی دهكهنو هه‌موو حوكمی به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.25ئه‌مه وای لێده‌كات نهێنی دڵی ئاشكرا بكات، ئه‌وسا ئه‌و كه‌سه كڕنووش دهباو خودا ده‌په‌رستێ، دانبه‌وه‌دا ده‌نێ خودا به‌ڕاستی لهنێوانتانه.كۆبوونه‌وه‌ی ڕێك‌وپێك
26ئه‌ی برایان، كاتێ ئێوه كۆده‌بنه‌وه هه‌ریه‌كه‌تان شتێكی هه‌یه، یه‌كێك گۆرانی ڕۆحی، یاخود وانـهیــهكی فێركردن، یا بینین، یان دوان به‌زمانه ڕۆحیه‌كان، یان ڕوونكردنه‌وه‌ی زمانه‌كان. باهه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێ.27با دووان یا سیان بهزمانهكان بدوێن یه‌ك له‌دوای یه‌ك، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك ڕوونیانبكاتهوه.28به‌ڵام گه‌ر له‌وێ كه‌س نه‌بوو ڕوونی بكاته‌وه. ئه‌وسا ده‌بێ له‌كۆبوونه‌وه بێدهنگبنو له‌دڵی خۆتان بۆ خۆتان‌و بۆ خودا بدوێن.29هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن، ته‌نها ده‌توانن دووان یان سیانیان بدوێن، ئه‌وانی دیكه ده‌بێ قسه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگێنن.30گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌دانیشتوان له‌لایه‌ن خوداوه بینینێكی بۆ ڕاگه‌یه‌نرا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌دوێ بێده‌نگ بێ،31ئێوه هه‌موو ده‌توانن یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ووشه‌ی خودا بدوێن، هه‌تا هه‌موو فێربنو هانبدرێن.32ڕۆحی ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن ملكه‌چن بۆیان،33چونكه خودا، خودای ئاژاوه نییه، به‌ڵكو خودای ئاشتییه. هه‌روه‌ك له‌هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان،34ژنان بێده‌نگ ده‌بن له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌دا، چونكه ئه‌وان نابێ قسه بكه‌ن پێویسته ملكه‌چ بن به‌و شێوه‌یه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌یڵێ.35به‌ڵام گه‌ر ویستیان شتێك فێربن، با له‌ماڵه‌وه له‌مێرده‌كانیان بپرسن. چونكه شوره‌ییه بۆ ژن له‌ناو كۆبوونه‌وه بدوێ.36ئایا ووشه‌ی خودا له‌لای ئێوه‌وه هاتووه، یاخود ته‌نها بۆ لای ئێوه هاتووه؟37گه‌ر یه‌كێك خۆی به‌هه‌ڵگری ووشه‌ی خودا بزانێ یاخود به‌ڕۆحی دانا، بابزانێ ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم ڕاسپارده‌ی خوداوه‌نده.38گه‌ر یه‌كێك ئه‌وه نه‌زانێ، با هه‌ر نه‌زانێ.39كه‌واته ئه‌ی برایان، به‌دڵگه‌رمییه‌وه هه‌وڵ بده‌ن به‌ووشه‌ی خودا بدوێن، هه‌روه‌ها ڕێی دوان به‌زمانه ڕۆحیه‌كان له‌كه‌س مه‌گرن.40به‌ڵام هه‌موو شتێك پێویسته دروست‌و ڕێك‌وپێك بێ.Biblica, Inc.