یەکەم کۆرنسۆس13

گرنگی خۆشه‌ویستی

1گه‌ر بێتو به‌ هه‌موو زمانه‌كانی جیهان‏و فریشته‌كان بدوێم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێ‌، ئه‌وا من وه‌ك گرمه‌گرمی ده‌هۆڵ‏و زیڕه‌زیڕی زۆرنا وام.2گه‌ر بێتو به‌ووشه‌ی خودا بدوێم‏و هه‌موو نهێنی‏و زانیارییه‌ك بزانم‏و باوه‌ڕێكی ته‌واوی وام هه‌بێ‌ بتوانم چیای پێ‌ هه‌ڵكه‌نم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێ‌، ئه‌وا هیچ نیم.3گه‌ر بێتو هه‌موو سامانم به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكه‌م‏و تا سووتان ژیانم پێشكه‌ش بكه‌م، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێ‌، ئه‌وا هیچ سوودی بۆم نابێ‌.4خۆشه‌ویستی دان به‌خۆگرتن‏و ڕۆح سووكییه‌، خۆشه‌ویستی شانازی نییه‌، چاوپیسی نییه‌، لووت‏به‌رزی نییه‌،5خۆشه‌ویستی توندڕه‌وی نییه‌، داوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ناكات، زوو تووڕه‌ نابێ‌و به‌هه‌ڵه‌كانی پێشوودا ناچێته‌وه‌،6خۆشه‌ویستی به‌خراپه‌ دڵخۆش نابێ‌، به‌ڵكو بۆ ڕاستی دڵشاد ده‌بێ‌.7خۆشه‌ویستی هه‌موو كاتێ‌ به‌رگه‌ ده‌گرێ، هه‌موو كاتێ‌ باوه‌ڕ ده‌كات، هه‌موو كاتێ‌ هیوای هه‌یه‌، هه‌موو كاتێ‌ ئارام ده‌گرێ‌.8خۆشه‌ویستی هه‌رگیز نافه‌وتێ‌، به‌ڵام دوان به‌ ووشه‌ی خودا نامێنێ‌و دوان به‌زمانه‌ ڕۆحیه‌كانیش به‌سه‌رده‌چێ، هه‌روه‌ها زانیاریش نامێنێ‌.9چونكه‌ زانیاریمان ته‌واو نییه‌، هه‌روه‌ها دوانمان به‌ووشه‌ی خوا ته‌واو نییه‌،10به‌ڵام كاتێ‌ ته‌واو دێت، ئه‌وسا ناته‌واو نامێنێ‌.11كاتێ‌ منداڵ بووم وه‌ك منداڵێك قسه‌م ده‌كرد، وه‌ك منداڵ تێ‏ده‌گه‌یشتم، وه‌ك منداڵ بیرم ده‌كرده‌وه‌. به‌ڵام ئێستا بووم به‌پیاو، ئه‌وه‌ی شتی منداڵیبوو وازم لێ‌هێنا.12چونكه‌ ئێستا ته‌ماشای ئاوێنه‌یه‌كی تاریك ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه‌. من ئێستا به‌شێك له‌زانینم هه‌یه‌، به‌ڵام دوایی به‌ته‌واوی خوداوه‌ند ده‌ناسم، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌ته‌واوی من ده‌ناسێ.13جا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ باوه‌ڕو هیواو خۆشه‌ویستیه‌، ئه‌مانه‌ سێ‌ شتن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی له‌هه‌موویان مه‌زنتره‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9