یەکەم کۆرنسۆس11
1به‌شوێن پێی مندا بڕۆن وه‌ك چۆن منیش به‌شوێن پێی مه‌سیح دا ده‌ڕۆم.
نوێژكردن له‌كۆبوونه‌وه
2ستایشتان ده‌كه‌م چونكه هه‌میشه یادم دهكهنو له‌سه‌ر ئه‌و خووڕه‌وشتانه ده‌ڕۆن به‌و شێوه‌ی پێمداون.3به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه بزانن كه مه‌سیح سه‌ری هه‌موو پیاوێكه‌و پیاویش سه‌ری ئافره‌ته‌و خودا‌ش سه‌ری مه‌سیحه.4هه‌ر پیاوێك به‌سه‌ری داپۆشراو نوێژ بكا یاخود به‌ووشه‌ی خودا بدوێ ئه‌وا شوره‌یی به‌سه‌ر خۆی ده‌هێنێ،5هه‌روه‌ها هه‌ر ئافره‌تێك به‌سه‌ری دانه‌پۆشراو نوێژ بكا یاخود به‌ووشه‌ی خودا بدوێ، ئه‌وا شوره‌یی به‌سه‌ر خۆی ده‌هێنێ، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئافره‌تێك وایه كه سه‌ری تاشرابێ.6گه‌ر ئافره‌تێك سه‌ری دانه‌پۆشێ، باشتره قژی ببڕێ، به‌ڵام گه‌ر هاتوو بۆ ئه‌و ئافره‌ته شوره‌یی بوو قژی ببڕێ یاخود بیتاشێ، ئه‌وا پێویسته سه‌ری داپۆشێ.7كه‌واته پیاو نابێ سه‌ری داپۆشێ، چونكه وێنه‌و شكۆمه‌ندی خودایه، به‌ڵام ژن شكۆمه‌ندی پیاوه.8چونكه پیاو له‌ژن نییه، به‌ڵكو ژن له‌پیاوه.9پیاو دروست نه‌كراوه بۆ ژن، به‌ڵكو ژن دروستكراوه بۆ پیاو.10بۆیه پێویسته ژن سه‌ری داپۆشێ له‌پێناوی فریشته‌كان.11له خوداوه‌ند ژن سه‌ربه‌خۆ نییه سه‌باره‌ت به‌پیاو، هه‌روه‌ها پیاویش سه‌باره‌ت به‌ژن.12چونكه هه‌روه‌ك ژن له‌پیاو دروستكراوه، ئاواش پیاو له‌ژن له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوداوه‌یه.13كه‌واته خۆتان حوكم بده‌ن: ئایا شتێكی جوانه بۆ ژن بێ سه‌رپۆش نوێژ بكات بۆ خودا؟14ئایا هه‌مان باری سروشتی فێرتان ناكات، شه‌رمه‌زارییه بۆ پیاو قژی درێژ بكات،15به‌ڵام شانازییه بۆ ژن قژی درێژكاته‌وه؟ چونكه خودا قژی پێداوه بۆ داپۆشینی.16لێره گه‌ر یه‌كێ بیه‌وێ به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌مه بكات، ئیتر ئه‌وه له‌گه‌ڵ خووڕه‌وشتی ئێمه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی خودا ڕێك ناكه‌وێ.نانخواردنی خوداوه‌ند
17ئامۆژگاریهكانم ستایشكردنی ئێوه نییه، چونكه كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له‌سوود زیاتره.18چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بیستم، كاتێ ئێوه كۆده‌بنه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران ناكۆكی له‌نێوانتان هه‌یه. تاڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌م.19چونكه ده‌بێ له‌نێوانتان ناكۆكی گومڕابوون هه‌بێ تا له‌نێوانتان باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه ده‌ربكه‌وێ.20كاتێ كۆده‌بنه‌وه ئه‌وه بۆ نانی خوداوه‌ند نییه.21به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌تان پێش ئه‌وه‌یتر ده‌كه‌وێ بۆئه‌وه‌ی بۆ خۆی بخوات، به‌ڵام هه‌یه له‌ناوتان به‌برسێتی ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێكیشتان سه‌رخۆش ده‌بێ.22ئایا ماڵتان نییه تیایدا بخۆن‌و بخۆنه‌وه؟ یاخود ده‌تانه‌وێ به‌سووكی سه‌یری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خودا بكهنو هه‌ژاره‌كان شه‌رمه‌زار بكه‌ن كه هیچیان نییه؟ كه‌واته چیتان پێ‌بڵێم؟ ئایا ستایشتان بكه‌م؟ نه‌خێر، ئه‌مه ناكه‌م.23ئه‌وه‌ی من به ئێوه‌م دا له‌خوداوه‌ند وه‌رمگرتووه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو عیسای خوداوه‌ند ئه‌و شه‌وه‌ی تیایدا ده‌درا به‌ده‌سته‌وه نانێكی هه‌ڵگرت،24سوپاسی خودای كرد، لهتیكردو ووتی: (وه‌ری بگرن بیخۆن، ئه‌مه له‌شی منه له‌پێناوی ئێوه‌دا شكاوه، جا ئه‌مه بكه‌ن بۆ یادكردنهوهم.)25به‌هه‌مان شێوه دوای نان خواردن، جامه‌كه‌ی ههڵگرتو ووتی: (ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به‌خوێنی من، جا ئه‌مه بكه‌ن هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه بۆ یادكردنهوهم.)26كه‌واته، هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد‌و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه به‌مه مردنی خوداوه‌ند ڕاده‌گه‌ێنن، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه.27جا هه‌ر یه‌كێك له‌م نانه بخوات‌و له‌م جامه‌ی خوداوه‌ند بخواته‌وه بێ ئه‌وه‌ی شایانی بێ، تاوانباره به‌رامبه‌ر بهلهشو خوێنی خوداوه‌ند.28با هه‌ر یه‌كه خۆی تاقیبكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات‌و له‌م جامه بخواته‌وه.29هه‌ر یه‌كێك بخوات‌و بخواته‌وه بێ ئه‌وه‌ی مانای له‌ش تێبگات ئه‌وا حوكمی خودا به‌سه‌ر خۆی ده‌هێنێ.30له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر نهخۆشو لاوازتان تیادایه، هه‌ندێكیش مردوون.31به‌ڵام گه‌ر ئێمه حوكم به‌سه‌ر خۆمان بده‌ین، ئه‌وا تاوانبار نهدهكراین.32به‌ڵام كاتێ خوداوه‌ند حوكم به‌سه‌رمان بدات تهمێمان ده‌كات، تاكو تاوانبار نه‌كرێین له‌گه‌ڵ جیهان.33ئه‌ی برایان، كاتێ به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ نان خواردن، چاوه‌ڕێی یه‌كتری بكه‌ن.34گه‌ر یه‌كێكتان برسی بوو با له‌ماڵه‌وه نان بخوات، تا كۆنه‌بنه‌وه بۆ تاوانبار كردنی. سه‌باره‌ت بهشتهكانیتر كاتێ هاتم بۆ لاتان ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م.Biblica, Inc.