دووەم تیمۆساوس2

به‌شداری ئازار بكه‌

1تۆ ئه‌ی كوڕی خۆم، به‌هێزبه‌ به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی له‌‏عیسای مه‌سیح‏دایه‌.2هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌منه‌وه‌ بیستووته‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها شایه‌ت، بیده‌ به‌و كه‌سانه‌ی پشتیان پێ‌ده‌به‌سترێ‌و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ خه‌ڵكیتر فێر بكه‌ن.3به‌شداری ئازار بكه‌ وه‌ك سه‌ربازێكی چاك بۆ عیسای مه‌سیح.4سه‌ربازێك بیه‌وێ‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕازی بكات، خۆی خه‌ریك ناكات به‌كاروباری ژیانی ڕۆژانه‌.5یاریزان هه‌رگیز پاداشتی سه‌ركه‌وتن وه‌رناگرێ‌ گه‌ر پێشبڕكێ‌ به‌گوێره‌ی یاسای یاریه‌كه‌ نه‌بێت.6هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیاره‌ی ماندوو ده‌بێت ده‌بێ‌ یه‌كه‌م كه‌س بێت به‌شی خۆی وه‌رگرێ‌ له‌ به‌روبووم‏دا.7بیركه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌یڵێم، خوداوه‌ند یارمه‌تیت ده‌دات له‌‏هه‌موو شتێك تێبگه‌یت.
‏
8یادی عیسای مه‌سیح بكه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه‌، له‌‏نه‌وه‌ی داود بوو به‌گوێره‌ی مزگێنی من،9ئه‌وه‌ی له‌پێناوی‏دا ئازار ده‌چێژم‏و كۆت‎كراوم وه‌ك تاوانبارێك، به‌ڵام ووشه‌ی خودا به‌‏زنجیر نابه‌سترێته‌وه‌.10له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرم، له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردن، تا ئه‌وانیش ڕزگاری‏و شكۆمه‌ندی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست‎بهێنن كه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌.
11ئه‌مه‌ به‌دڵنیایی ڕاسته‌:
‏(گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح بمرین،
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ژین،
‏
12گه‌ر له‌پێناویدا دان‏بگرین،
له‌گه‌ڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین،
گه‌ر ئێمه‌ نكۆڵی لێ‌بكه‌ین،
ئه‌ویش نكۆڵیمان لێ‌ده‌كات،
‏
13گه‌ر ئێمه‌ دڵسۆز نه‌بین،
ئه‌و به‌دڵسۆزی ده‌مێنێته‌وه‌،
چونكه‌ ناتوانێ‌ نكۆڵی له‌خۆی ‎بكات.)

ئیشكه‌ری ووشه‌ی ڕاست

14ئه‌م شتانه‌یان بیربخه‌وه‌و له‌شه‌ڕه‌‏قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ ئه‌مه‌ هیچ ‏سوودێكی نییه‌ جگه‌ له‌سه‌ر لـێ‌تێكدانی ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ گوێی بۆ ده‌گرن.15هه‌وڵ‎بده‌ ڕه‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ست‎بهێنیت، ببیت به‌‏ئیشكه‌رێك كه‌وا شتێك ناكات جێی شه‌رم بێت‎و ووشه‌ی ڕاستی به‌‏راستی ڕوون بكه‌یته‌وه‌.16خۆت دووربخه‌وه‌ له‌‏قسه‌ی هیچ‏و پووچی هه‌ندێ‌ كه‌س، ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵكی له‌خودا دوورده‌خاته‌وه‌،17ئه‌وانه‌ ووشه‌كانیان ده‌وروبه‌ره‌ی ده‌خوات وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌، مه‌به‌ستم له‌‏هیمینایۆس‏و فیلیتۆسه‌،18ئه‌وانه‌ له‌ڕێگای ڕاست ده‌رچوون‏و ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه‌ ڕوویداوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ باوه‌ڕی هه‌ندێ‌ كه‌سیان تێكداوه‌.19به‌ڵام ئه‌و بناغه‌ به‌هێزه‌ی خودا دایناوه‌ به‌پته‌وی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: [[خوداوه‌ند ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت.]] و (ئه‌وه‌ی ناوی خوداوه‌ند بهێنێت‏، ده‌بێ‌ له‌ گوناه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌.)
‏
20له‌‏ماڵێكی گه‌وره‌دا هه‌ر جامی زێڕو زیوی تێدا نییه‌، به‌ڵكو جامی ته‌خته‌و له‌قوڕ دروست كراویش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی تر بۆ كاروباری ئاسایین.21جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی پاك‎كرده‌وه‌ له‌‏هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی، ئه‌وا ده‌بێت به‌جامێك بۆ ڕێزلێنان‏، پیرۆزو سوودبه‌خشه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌موو كارێكی چاك.
22له‌‏ئاره‌زووه‌كانی گه‌نجێتی دووربكه‌وه‌، به‌دوای ڕاست‎ودروستیو باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی‏و ئاشتی بگه‌ڕێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌دڵێكی پاك خوداوه‌ند بانگ‎ده‌كه‌ن.23له‌گفتوگۆی هیچ‎و پووچ دووربكه‌ونه‌وه‌، تۆ ده‌زانی ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی شه‌ڕو ناكۆكی.24به‌نده‌ی خوداوه‌ند نابێ‌ شه‌ڕفرۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێ‌ به‌به‌زه‌یی‏و زمان شیرین بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، توانای فێركردنی هه‌بێ‌، له‌كاتی ته‌نگانه‌ دان به‌خۆیبگرێ‌.25ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن به‌‏نه‌رم‏و نیانی ڕاستیان بكاته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردن‏و ناسینی ڕاستیان ببات،26تا هۆشیان‎بێته‌وه‌ به‌خۆیان‏و له‌داوی شه‌یتان ڕابكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ندیكردوون تا خواستی ئه‌و جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ن.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9