مەتا24
پێشبینی وێرانبوونی په‌رستگا
1دوای ئه‌وه‌ی عیسا له‌په‌رستگا هاته‌ده‌ره‌وه، قوتابیه‌كانی لێی نزیك بوونه‌وه هه‌تا سه‌رنجی بۆ خانووه‌كانی په‌رستگا ڕاكێشن.2جا عیسا پێی ووتن: (ئا ئه‌م هه‌موو خانووه ده‌بینن؟ ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: به‌ردی به‌سه‌ر به‌رده‌وه نامێنێ، به‌ڵكو هه‌مووی ده‌ڕوخێنرێ.)نیشانه‌كانی كۆتایی زه‌مانه
3كاتێ له‌سه‌ر كێوی زه‌یتون دانیشتبوو، قوتابیه‌كانی به‌ته‌نها لێی نزیك بوونه‌وه‌و پێیان ووت: (پێمان بڵێ كه‌ی ئه‌مه ڕووده‌دات؟ هه‌روه‌ها نیشانه‌ی گهڕانهوهتو كۆتایی زه‌مانه چییه؟)4عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئاگاداربن، كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ.5چونكه زۆر كه‌س به‌ناوی منه‌وه دێن‌و ده‌ڵێن، من مهسیحمو زۆر كه‌س هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.6هه‌روه‌ها جهنگو ده‌نگوباسی جه‌نگ ده‌بیستن، ئاگاداربن، نه‌ترسـن، پێویسته ئه‌مانه هه‌مووی ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نییه.7چونكه میلله‌تان ده‌چن به‌گژ یه‌كتریداو پادشاهێتی به‌گژ پادشاهێتی دیكه‌دا، برسێتی‌و بومه‌له‌رزه له‌زۆر شوێن ڕووده‌دات.8به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ژانی یه‌كه‌مه.9ئینجا خه‌ڵكی ده‌تان ده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ ئازاردان‌و ده‌تانكوژن، هه‌موو گه‌لان له‌پێناو ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه.10هه‌روه‌ها زۆر كه‌س له‌باوه‌ڕیان وهردهگهڕێنو یه‌كتری ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و ڕقیان له‌یه‌كتری ده‌بێت.11زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆر كه‌س هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.12ئینجا كه‌گوناه بڵاوبووه‌وه، خۆشه‌ویستی له‌دڵی زۆر كه‌س نامێنێ.13به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا كۆتایی خۆی ڕاده‌گرێ، ڕزگاری ده‌بێت.14مزگێنی ئه‌م پادشاهێتییه له هه‌موو جیهان ڕاده‌گه‌ێندرێ، وه‌ك شایه‌تییه‌ك* بۆ من لای هه‌موو میلله‌تان، ئینجا كۆتایی دێ. گه‌وره‌ترین ته‌نگانه(15كاتێ پیسی كاولبوون له‌شوێنی پیرۆزدا ده‌بینن، (ئه‌وسا باخوێنه‌ر تێ‌بگات،) ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر دانیال ووتراوه،16ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیان با ڕابكه‌ن بۆ چیا،17ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ربانه، با نه‌یه‌ته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌ماڵه‌كه‌ی ببات.18هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌كێڵگه‌یه با نه‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌تا جله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.19خاك به‌سه‌ر سكپڕو شیرده‌ر له‌وڕۆژانه‌دا!20نوێژ بكه‌ن با ڕاكردنتان له‌زستاندا یان له‌شه‌ممه‌دا نه‌بێت.21چونكه ته‌نگانه‌یه‌كی واگه‌وره ڕووده‌دات، كه له‌دروستكردنی جیهانه‌وه تائێستا شتی وا نهبووبێتو هه‌رگیز ناشبێت.22گه‌ر بێت‌و ئه‌و ڕۆژانه كه‌م نه‌كرێته‌وه، كه‌س ڕزگاری نابێت. به‌ڵام له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون، ئه‌و ڕۆژانه كه‌م ده‌كرێته‌وه.23جا ئه‌و كاته گه‌ر یه‌كێك پێی‌ووتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه یان له‌وێیه، باوه‌ڕ مه‌كه‌ن،24چونكه چه‌ند مه‌سیحێكی فێڵبازو پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی گه‌وره‌و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ر بتوانن ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌هه‌ڵبژێراوه‌كانیش هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.25ئه‌وه‌تا من پێشتر ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه،26گه‌ر خه‌ڵكی پێیان ووتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح له‌ده‌شته! مه‌ڕۆن بۆ ده‌شت، یان ئه‌وه‌تا له‌ژووره‌وه‌یه! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.27چونكه چۆن هه‌وره تریشقه له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بریسكه ده‌دات، له‌ڕۆژئاواوه ڕووناكی ده‌رده‌كه‌وێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوها ده‌بێت.28جا هه‌رشوێنێك كه‌لاكی لـێ‌بێت، داڵ لێـیكۆده‌بێته‌وه. هاتنه‌وه‌ی عیسا
(29دوای ڕۆژانی ئه‌و ته‌نگانه‌یه، ڕۆژ تاریك ده‌بێت، تیشكی مانگ ده‌گیرێ، ئه‌ستێره‌كان له‌شوێنی خۆیان ده‌كه‌ونه خواره‌وه‌و هێزی ئاسمان تێك ده‌چێت.30ئینجا نیشانه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌موو خێڵه‌كانی سه‌ر زه‌مین ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گریان، جا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن، له‌سه‌ر هه‌وری ئاسمان به‌هێزو شكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه دێت.31فریشته‌كانی به‌كه‌ڕه‌نایه‌كی گه‌وره‌وه ده‌نێرێ، تاكو هه‌ڵبژێرراوانی خودا له‌هه‌ر چوار گۆشه‌ی جیهانو له‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری ئاسمانه‌وه كۆبكه‌نه‌وه. له دار هه‌نجیر فێربن
(32ئه‌م نموونه‌یه له‌دار هه‌نجیر فێربن، كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون‌و گه‌ڵایان ده‌ركرد، ئه‌وا ده‌زانرێ هاوین نزیك بووته‌وه.33هه‌روه‌ها كه ئه‌م هه‌موو شتانه‌تان بینی ڕووده‌دات، بزانن ئه‌و نزیكه به‌ڵكو له‌به‌ر ده‌رگایه.34ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌ر ناچێ، هه‌تا ئه‌م شتانه هه‌مووی ڕوونه‌دات.35ئاسمان‌و زه‌وی به‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام ووته‌كانم هه‌رگیز به‌سه‌ر ناچن. ئه‌و كاته‌ی كه‌س نایزانێ
(36ئه‌و ڕۆژو ئه‌و كاته، كه‌س نایزانێ، نه‌فریشته‌كانی ئاسمان، نه‌ڕۆڵه، ته‌نها باوك نه‌بێ.37سه‌رده‌می نوح چۆن بوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش هه‌روا ده‌بێـت.38خه‌ڵكی پێش ڕۆژانی لافاوه‌كه ده‌یانخواردو ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێناو شوویان ده‌كرد، تا ئه‌و ڕۆژه هات كه نوح چووه ناو كه‌شتیه‌كه‌وه،39به خۆیان نه‌زانی هه‌تا لافاوه‌كه هاتو هه‌موویانی برد. هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش هه‌روا ده‌بێت.40له‌و كاته‌دا دوو پیاو له‌كێڵگه ده‌بن، یه‌كێكیان ده‌برێ‌و ئه‌ویكه به‌جێ‌ده‌هێڵرێ.41دوو ژن ده‌ستار ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌برێ‌و ئه‌ویكه به‌جێ ده‌هێڵرێ.42له‌به‌رئه‌وه ئێشك بگرن، چونكه نازانن له‌چ كاتێكدا خوداوه‌ندتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.43ئه‌وه‌ش بزانن، گه‌ر گه‌وره‌ی ماڵ بزانێ شه‌و له‌چ كاتێك دز دێته سه‌ری، ئێشك ده‌گرێ‌و نایه‌ڵێ ماڵه‌كه‌ی ببرێت.44كه‌واته ئێوه‌ش ئاماده‌بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نایزانن. نموونه‌ی كۆیله‌ی سه‌رڕاست
(45كه‌واته كێیه ئه‌و كۆیله سه‌ر ڕاست‌و دانایه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ دایده‌نێ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لـه‌مـاڵه‌كـه‌یدان تاكـو له‌كاتی خۆیدا خواردنیان بۆ ئاماده بكات؟46خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و كۆیله‌یه كاتێ گه‌وره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێت وا به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت.47ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئینجا گـه‌وره‌ی ماڵ هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته به‌رده‌ست ئه‌و كـۆیله‌یه.48به‌ڵام گه‌ر بێت‌و كۆیله‌كه له‌دڵی خۆی بڵێت: گـه‌وره‌م لـه‌هــاتنه‌وه‌دا دواده‌كـه‌وێ،49ئینجا ده‌ست بكات به‌لێدانی كۆیله‌كانی دیكه، بخواو بخواته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رخـۆشان.50ڕۆژێ ده‌بیـَت گه‌وره‌ی ماڵ تیایدا بگـه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و نایزانێت، كـاتێك ئه‌و دركی پێ‌ناكات،51ئه‌وسا كۆیله‌كـه‌ی سزا ده‌دات، به‌شی له‌گه‌ڵ دووڕوواندا ده‌بێت، جا له‌وێ ده‌بێت بهگریانو چڕكه چڕكی ددان.)
Biblica, Inc.