مەرقۆس6
ڕێز نه‌گرتن له عیسا
1عیسا ئه‌وێی بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵاتی خۆی، قوتابیه‌كانیش دوایكهوتن.2كه ڕۆژی شه‌ممه هات، له‌كه‌نیشت ده‌ستیكرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه، كاتێ خه‌ڵكه‌كه گوێیان لێگرت، سه‌ریان سوڕما، ووتیان: (ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كوێ بوو؟ ئه‌م داناییه چییه پێی دراوه؟ ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه چییه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێ؟3ئایا ئه‌وه دارتاشه‌كه‌ی كوڕی مریه‌م نییه؟ برای یاقوبو یوسیو یه‌هوزاو شه‌معون نییه؟ خوشكه‌كانیشی له‌گه‌ڵمان نین لێره؟) به‌م شێوه‌یه لێی كه‌وتنه گومان.4به‌ڵام عیسا پێی‌ووتن: (هیچ پێغه‌مبه‌رێك بێ‌ڕێز نییه، ته‌نها له‌ووڵاتی خۆی‌و له‌نێوان خزم‌و كه‌سوكارو ماڵی خۆی نه‌بێ.)5به‌م شێوه‌یه نه‌یتوانی هیچ كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بكات، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می له‌خه‌ڵكی چاككرده‌وه. ئه‌ویش به‌ده‌ست دانان له‌سه‌ریان.6سه‌ری سوڕما له بێ‌باوه‌ڕییان. ئینجا گه‌ڕا به‌لادێیه‌كانی ده‌وروپشت‌و ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان.عیسا نێرراوه‌كانی ده‌نێرێت
7دوای ئه‌وه عیسا هه‌ر دوانزه قوتابیه‌كه‌ی بانگكردو دوو دوو ناردنی به‌ملاو ئه‌ولاداو ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر ڕۆحه پیسه‌كان،8ئینجا ڕایسپاردنو ووتی: (بۆ ڕێگا هیچ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵمه‌گرن، ته‌نها دارێك، نه‌نان، نه‌توره‌كه، نه‌پاره له‌گیرفانتان،9پێڵاوێك له‌پێ بكهنو جلی زیاده له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌به‌ن.10هه‌روه‌ها ووتی: (چوونه هه‌ر ماڵێك، له‌وێ بمێننه‌وه تا ئه‌و شوێنه به‌جێ ده‌هێڵن.11به‌ڵام گه‌ر له‌شوێنێك، كه‌سێك نه‌بوو ئێوه‌ی بوێ‌و گوێ له‌قسه‌كانتان بگرێ، له‌وێ بڕۆن‌و تۆزی پێتان بته‌كێنن تـاببـێ بـه‌شـایـه‌تی به‌سه‌ریانه‌وه.12ئیتر قوتابیه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ڕاگه‌یاندنی ووشه‌ی خودا تاخه‌ڵك تۆبه بكه‌ن.13هه‌روه‌ها ڕۆحی پیسیان ده‌رده‌كردو ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشیان به‌ڕۆن چه‌ور ده‌كردو چاكیان ده‌كردنه‌وه.كوشتنی حه‌زره‌تی یه‌حیا
14ناوی عیسا ده‌نگیدایه‌وه تاكو گه‌یشته لای هیرۆدسی پادشا، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌وه یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه له‌ناو مردووان زیندووبووه‌ته‌وه، بۆیه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێ.)15هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌وه ئه‌لیاسه.) هه‌ندێكیشیان ووتیان: (ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێكه، وه‌ك پێغه‌مبه‌رانی كۆن.)16به‌ڵام هیرۆدس كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (ئه‌وه كه‌سیكه نییه، جگه له‌و یه‌حیایه‌ی سه‌رم بڕی‌و ئێستاش زیندووبووه‌ته‌وه!)17ئه‌م هیرۆدسه كاتی خۆی ناردیو یه‌حیای گرتوو فڕێیدایه به‌ندیخانه له‌سه‌ر ئه‌و هیرۆدیایه‌ی كه خواستی، هیرۆدیاش ژنی فیلیپۆسی برای خۆی بوو.18چونكه یه‌حیا به‌هیرۆدسی ده‌ووت: (دروست نییه براژنه‌كه‌ت بخوازیت.)19هیرۆدیاش به‌مه ڕقی هه‌ڵسا له‌یه‌حیاو حه‌زی ده‌كرد بیكوژێ، به‌ڵام نه‌یده‌توانی.20هیرۆدسیش له‌یه‌حیا ده‌ترساو ده‌یپاراست، چونكه ده‌یزانی یه‌حیا كابرایه‌كی چاك‌و پیرۆز بوو. كاتێ گوێی له‌قسه‌كانی ده‌بوو زۆر دڵگران ده‌بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا حه‌زی ده‌كرد گوێی لێبگرێ.21جا هه‌ل ڕێكه‌وت، كاتێ هیرۆدس به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایك بوونیه‌وه ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی گێڕابوو، تیایا سه‌رپه‌لو ناوداره‌كانی ناوچه‌ی جه‌لیلی بانگكردبوو،22كچه‌كه‌ی هیرۆدیا هاتو ده‌ستیكرد به‌سه‌ماكردن، هیرۆدسو میوانه‌كان به‌مه زۆر پێخۆشحاڵبوون. ئینجا هیرۆدسی پادشا به‌كچه ده‌ڵێ: (هه‌رچیت ده‌وێ داوای بكه، ده‌تده‌مێ.)23هه‌روه‌ها سوێندی بۆ ده‌خواو ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت پێتی ده‌ده‌م گه‌ر نیوه‌ی پادشاهیه‌ته‌كه‌شم بێت.)24كچه‌ش چووه ده‌ره‌وه‌و له‌دایكی پرسی: (چی داوا بكه‌م؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (داوای سه‌ری یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش بكه.)25كچه ده‌ستبه‌جێ هاته ژووره‌وه‌و داوای له‌پادشا كرد‌و پێی‌ووت: (ده‌مه‌وێ ئێستا، سه‌ری یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم له‌سه‌ر سینییه‌ك بده‌یتێ.)26پادشا به‌مه زۆر دڵته‌نگ بوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و سوێنده‌ی خواردبووی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بانگكراوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، نه‌یویست سه‌رپێچی ئه‌و سوێنده بكات كه بۆ كچه‌كه‌ی خواردبوو.27پادشا یه‌كسه‌ر شمشێر به‌ده‌ستی نارد‌و فه‌رمانیدا سه‌ری یه‌حیای بۆ بهێنرێ. شمشێر به‌ده‌ست ڕۆیشت‌و له به‌ندیخانه‌دا سه‌ری یه‌حیای بڕی،28ئینجا خستیه سه‌ر سینییهكو هێنای بۆكچه‌كه، ئه‌ویش دای به‌دایكی.29كاتێ قوتابیه‌كانی یه‌حیا ئه‌مه‌یان بیست، هاتن ته‌رمه‌كه‌یان ههڵگرتو ناشتیان.تێربوونی پێنچ هه‌زار كه‌س
30نێرراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ لای عیسا، هه‌واڵی هه‌موو شتێكیان دایه، له‌وه‌ی كردبوویانو فێریانكردبوو.31ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (هه‌ر خۆتان وه‌رن بۆ ئه‌م شوێنه چۆڵه، كه‌مێ پشوو بده‌ن.) خه‌ڵكه‌كه ئه‌وانه‌ی دههاتنو ده‌چوون ئه‌وه‌نده زۆر بوون نه‌یانهێشت ته‌نانه‌ت نانه‌كه‌شیان بخۆن.32جا عیسا‌و قوتابیه‌كانی به‌به‌له‌م چوون بۆ شوێنێكی چۆڵ.33له‌وكاته‌دا زۆر خه‌ڵك ئه‌وانیان بینی‌و ناسیانن، له‌شاره‌كانه‌وه هاتن به‌پێ، ڕایان ده‌كرد به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌و پێش ئه‌وان له‌وێ ئاماده بوون.34كاتێ عیسا له‌به‌له‌مه‌كه هاته‌خواره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری بینی، به‌زه‌یی پێیان هاته‌وه، چونكه وه‌ك مه‌ڕی بێ شوان وابوون. یه‌كسه‌ر ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان سه‌باره‌ت به‌زۆر شت.35پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، قوتابیه‌كانی هاتنو پێیان ووت: (ئه‌م شوێنه چۆڵه‌و ڕۆژیش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه.36خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێ بكه، با بڕۆن بۆ ئه‌م كێلگه‌و لادێ نزیكانه‌و شتێك خواردن بۆ خۆیان بكڕن.)37ئه‌ویش پێی ووتن: (ئێوه خواردنیان بده‌نێ.) جا پێیان ووت: (ئایا بڕۆین بایی دوو سه‌د دینار نانیان بۆ بكڕینو بیانده‌ینێ تا بیخۆن؟)38عیسا لێیپرسین: (سه‌یركه‌ن بزانن چه‌ند نانتان هه‌یه؟) ئه‌وانیش پێیان ووت: (پێنچ نان‌و دوو ماسی.)39ئه‌وسا ئه‌ویش فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی، خه‌ڵكه‌كه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سه‌وزه گیا دانیشێنن،40ئینجا خه‌ڵكه‌كه به‌كۆمه‌ڵی بازنه‌یی دانیشتن، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی سه‌د تا په‌نجا كه‌سێك ده‌بوون.41عیسا پێنج نان‌و دوو ماسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ڕوویكرده ئاسمان‌و سوپاسیكرد، ئیتر نانه‌كانی لهتكردو دای به‌قوتابیه‌كانی تا دابهشیكهن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها دوو ماسیه‌كه‌شی دابه‌شكرد.42خه‌ڵكه‌كه هه‌موو نانیان خوارد تا تێربوون.43پاشان دوانزه سه‌به‌ته له‌ته نان‌و هه‌ندێ پاشماوه‌ی ماسییان كۆكرده‌وه.44ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نانیان خوارد پێنج هه‌زار پیاو ده‌بوون.عیسا به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوات
45دوای ئه‌مه عیسا فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی، ده‌ستبه‌جێ سواری به‌له‌مه‌كه بن‌و بچنه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه، بۆ شاری به‌یتسه‌یدا، به‌ڵام خۆی له‌وێ مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بهڕێبكا.46دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد چووه سه‌رشاخ بۆ نوێژكردن.47كاتێ ئێواره داهات، به‌له‌مه‌كه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌كه بوو، عیساش به‌ته‌نها له‌ووشكانیدا بوو.48بینی قوتابیه‌كانی ماندوون به‌هۆی سه‌وڵ لێدان، چونكه ڕه‌شه‌باكه ڕوو به‌ڕوویان بوو، له‌به‌ره‌به‌یاندا به‌پێ به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا چوو بۆ لایان‌و خه‌ریك بوو لێیان تێپه‌ڕێ.49كاتێ قوتابیه‌كان بینییان به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات، وایانزانی خێوه، هه‌موو هاواریانكرد،50چونكه په‌شۆكان كاتێ بینیان، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستبه‌جێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن‌و پێی ووتن: (ووره‌تان به‌رز بێت، ئه‌وه منم مه‌ترسن!)51ئینجا عیسا چووه ناو به‌له‌مه‌كه‌یان، ڕه‌شه‌باكه‌ش ڕاوه‌ستا. قوتابیه‌كانیش زۆر سه‌رسام بوون‌و سه‌ریان سوڕما.52چونكه ئه‌وان له‌كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی پێنج نانه‌كه تێ‌نه‌گه‌یشتن دڵیان هێشتا هه‌ر ڕه‌ق بوو.عیسا نه‌خۆشیتر چاك ده‌كاته‌وه
53كاتێ عیسا‌و قوتابیه‌كانی په‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه، به‌له‌مه‌كه‌یان له‌نگه‌رداو چوونه ناوچه‌ی جه‌نیساره‌ت.54هه‌ر له‌به‌له‌مه‌كه دابه‌زین خه‌ڵكه‌كه عیسایان ناسیه‌وه.55دوای ئه‌وه گه‌ڕان به‌و ناوچه‌و ده‌وروپشته‌دا. عیسا له‌هه‌ر كوێ بووایه، خه‌ڵكه‌كه نه‌خۆشه‌كانیان به‌جێگه‌وه ده‌برد بۆ لای.56بۆ هه‌ر كوێ بڕۆیشتایه، لادێ، شار، كێڵگه، خه‌ڵكه‌كه نه‌خۆشه‌كانیان ده‌هێناو له‌شه‌قامه‌كان دایانده‌نان، ئه‌وانیش ده‌پاڕانه‌وه‌و داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد ده‌ستی لێ بده‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌چمكی كراسه‌كه‌شی بێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ‌ده‌دا چاك ده‌بووه‌وه.Biblica, Inc.