مەرقۆس7
سه‌رپێچیكردنی ڕاسپارده‌ی خودا
1هه‌ندێ فهریسیو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت كه له‌قودسه‌وه هاتبوون چوونه لای عیسا.2بینییان هه‌ندێ له‌قوتابیه‌كانی بێده‌ست شوشتن نان ده‌خۆن واته به‌ده‌ستی پیس.3چونكه فهریسیهكانو جووله‌كه هه‌موو نانیان نه‌ده‌خوارد بێئه‌وه‌ی به‌باشی ده‌ستیان نه‌شۆن، ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆبهستنهوهیهكبوو بهخووڕهوشتی پیرانیان.4هه‌روه‌ها گه‌ر له‌بازاڕ بهاتنایه‌وه نانیان نه‌ده‌خوارد تاخۆیان نهشۆردایه، خووڕه‌وشتی كه‌شیان هه‌بوو وه‌ریان گرتبوو، له‌سـه‌ری ده‌ڕۆیشتن، وه‌ك شـوشتنی كاسهو مه‌سینه‌و قاپ‌و قاچاغی مس.5لێره فهریسیهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت لێیان پرسی: (باشه بۆچی قوتابیه‌كانت له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی پیران ناڕۆنو به‌ده‌ستی نه‌شۆراوه‌وه نان ده‌خۆن؟)6ئه‌ویش وه‌ڵامیدانه‌وه ووتی: (ئه‌ی دووڕووه‌كان ئه‌شعیا باشی پێشبینیكردووه ده‌رباره‌تان كاتێ ووتویه‌تی: [[ڕێزی ئه‌م گه‌له بۆ من هه‌ر بـهدهمـه، به‌ڵام دڵیان له‌منه‌وه دووره.7به خۆڕایی ده‌مپه‌رستن، ئه‌وان شتێ فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكیه.]]8ئێوه ڕاسپارده‌كانی خوداتان پشتگوێ خستووه‌و خۆتان به‌ستۆته‌وه بهخووڕهوشتی مرۆڤه‌وه.)9دیسان پێی‌ووتن: (له‌ڕاستیدا ئێوه باش ده‌زانن چۆن ڕاسپارده‌كانی خودا ڕه‌تبكه‌نه‌وه تا پارێزگاری لهخووڕهوشتی مرۆڤ بكه‌ن.10چونكه مو‌سا ووتویه‌تی: [[ڕێزی دایك‌و باوكت بگره، ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكی ڕیسوا بكات، بامردن سزای بێت.]]11به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: (گه‌ر یه‌كێ بهدایكو باوكی بڵێت ئه‌وه‌ی له‌منه‌وه ده‌ستتان ده‌كه‌وێ ده‌یكه‌مه قوربانی.12ئیتر ئێوه داوای لێناكه‌ن خزمه‌تی دایك‌و باوكی بكات.13ئابه‌م شێوه‌یه، به‌و داب‌و نه‌ریتانه‌ی وه‌رتان گرتووه، ووشه‌ی خودا له‌كار ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر شتی كه‌ش له‌م بابه‌ته كه ده‌یكه‌ن.)ئه‌وه‌ی مرۆڤ گڵاو ده‌كات
14ئینجا جارێكیكه هه‌موویانی بانگكردو پێی‌ووتن: (هه‌موو گوێم بۆ ڕاگرن‌و تێبگه‌ن.15شت نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بێته ناوی‌و گڵاوی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چێ، ئه‌وه‌یه گڵاوی ده‌كات.16[ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن با گوێ بگرێ.]17كاتێ خه‌ڵكه‌كه هه‌موو ڕۆیشتن عیسا هاته ماڵه‌وه، قوتابیه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و نموونه‌یه پرسیاریان لێ‌كرد.18پێی‌ووتن: (ئایا ئێوه‌ش تێناگه‌ن؟ نازانن ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه دێته ناویه‌وه ناتوانێ گڵاوی بكات؟19چونكه ناچێته دڵیه‌وه، به‌ڵكو دێته ناو سكیه‌وه ئه‌وسا له‌له‌شی دێته ده‌ره‌وه.) به‌مه‌ش ڕایگه‌یاند هه‌موو خواردنێك پاكه.20ئینجا ووتی: (ئه‌وه‌ی له‌مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چێ، ئه‌وه‌یه مرۆڤ گڵاو ده‌كات.21چونكه له‌ناوه‌وه‌و دڵی مرۆڤه‌وه، بیری خراپ دێته‌ده‌ره‌وه وه‌ك: به‌ڕه‌ڵڵایی، دزی، كوشتن، داوێن پیسی،22چاوچنۆكی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌دڕه‌وشتی، چاوپیسی، كفر، لووتبهرزیو گێلی،23ئه‌م شتانه هه‌موو له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه ههڵدهقوڵێو مرۆڤ گڵاو ده‌كات.)باوه‌ڕی ژنێكی كه‌نعانی
24دوای ئه‌مه عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بهجێهێشتو چوو بۆ هه‌رێمی سورو سه‌یدا. چووه ماڵێك نه‌یویست ئاشكرابێت، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌شاره‌وه‌یی بمێنێته‌وه.25ئینجا ژنێك كچه‌كه‌ی ڕۆحی پیسی تیا‌بوو، كاتێ زانی ئه‌و له‌وێیه هاتو كه‌وته به‌رپێی.26ژنه‌كه‌ش یۆنانی بوو، خه‌ڵكی فینیقیهی سوریا بوو، لێیپاڕایهوه تاكو ئه‌و ڕۆحه پیسه لهكچهكهی ده‌ربكات.27به‌ڵام عیسا پێی‌ووت: (جارێ بامنداڵهكان تێربن، چونكه دروست نییه نان له‌مان بسهنرێتو فرێبدرێ بۆ سه‌گ.)28ژنه‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاسته گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش له‌ژێر مێزدا له‌به‌رماوه‌ی منداڵه‌كان ده‌خوات.)29ئینجا عیسا پێی‌ووت: (ئا له‌به‌ر ئه‌م قسه‌یه، بڕۆ وا ڕۆحه پیسه‌كه لهكچهكهت ده‌رچوو.)30كاتێ ژنه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، كچه‌كه‌ی بینی له‌سه‌ر جێگاكهیو ڕۆحه پیسه‌كه‌ی لێ ده‌رچوو بوو.چاكبوونهوهیكهڕو لاڵێك
31دوای ئه‌مه عیسا ناوچه‌ی سوری بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل، به‌شاری سه‌یداو سنووری ده شاره‌كه تێپه‌ڕی.32یه‌كێكی كه‌ڕو لاڵیان بۆ هێنا، لێیپارانهوه ده‌ستی له‌سه‌ر دانێ.33عیسا هێنایه ئه‌م لاوه تۆزێ دوور له‌خه‌ڵكه‌كه، سه‌ری په‌نجه‌ی خسته ناو گوێی كابراوه، تفیكردو زمانیگرت.34ڕووی خۆی كرده ئاسمان‌و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو بهكابراكهی ووت: (ئیفهسا!) واته بكرێوه.35ده‌ستبه‌جێ گوێ‌و گرێی زمانی كرانه‌وه، بهڕێكو ڕه‌وانی ده‌ستیكرد به‌قسه كردن،36ئینجا ڕایسپاردن به‌كه‌س نه‌ڵێن به‌ڵام چه‌ند ڕایده‌سپاردن ئه‌وان زیاتر هه‌واڵیان بڵاوده‌كرده‌وه.37خه‌ڵكه‌كه زۆر سه‌رسام بوون به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یان ووت: (هه‌موو كرده‌وه‌كانی به‌باشی ئه‌نجامدا! ته‌نانه‌ت وا ده‌كات كه‌ڕ ببیسێتو لاڵ قسه بكات.)Biblica, Inc.