کردار12

كوشتنی یاقوب

1له‌وكاته‌دا هێرۆدسی پادشا ده‌ستیكرد به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێ‌ له‌ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران،2یاقوبی برای یۆحه‌ننای به‌شمشێر كوشت.3هه‌ركه‌ بینی ئه‌مه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كانه‌، ئه‌وسا بڕیاریدا په‌ترۆسیش بگرێ‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی فه‌تیره‌دا بوو.4كاتێ‌ هێرۆدس ئه‌وی گرت، خستیه‌ به‌ندیخانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێری چوار كۆمه‌ڵ پاسه‌وان داینا، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ش له‌چوار سه‌رباز پێك‎هاتبوو، چونكه‌ ده‌یویست بیداته‌ ده‌ستی جووله‌كه‌كان دوای جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون،5له‌به‌رئه‌وه‌ له‌به‌ندیخانه‌دا هێشتیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران به‌ به‌رده‌وامی بۆ ئه‌و له‌خودا ده‌پاڕانه‌وه‌و نوێژیان بۆ ده‌كرد.

ڕزگاربوونی په‌ترۆس‏

6له‌و شه‌وه‌دا هێرۆدس نیازی وابوو په‌ترۆس بداته‌ ده‌ستی جووله‌كه‌كان، په‌ترۆس له‌‏نێوان دوو سه‌رباز خه‌وتبوو، به‌ دوو كۆت‏و زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌ربازیش پاسه‌وانی به‌رده‌می ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌ی ده‌كرد.7له‌پڕ فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند په‌یدابوو، ژووری به‌ندیخانه‌كه‌ به‌ته‌واوی ڕووناك بووه‌وه‌، فریشته‌كه‌ به‌توندی په‌ترۆسی جوڵاندو خه‌به‌ری كرده‌وه‌‏و پێیووت: (خێرا هه‌سته‌!) ئیتر هه‌ردوو كۆت‏و زنجیره‌كه‌ له‌ ده‌ستی كه‌وته‌ خواره‌وه‌.8فریشته‌كه‌ پێیووت: (پشتوێنه‌كه‌ت ببه‌سته‌، پێڵاوه‌كانت له‌پێ‌ بكه‌!) ئه‌ویش كردی. ئینجا فریشته‌كه‌ پێیووت: (قاپووته‌كه‌ت له‌به‌ركه‌‏و دوام‎كه‌وه‌.)9په‌ترۆس چووه‌ ده‌ره‌وه‌و شوێنی فریشته‌كه‌ كه‌وت وایده‌زانی خه‌و ده‌بینێ‌، چونكه‌ نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی فریشته‌كه‌ ڕووده‌دا شتێكی ڕاستیه‌.10یه‌كه‌م بنكه‌ی پاسه‌وانیان بڕیو ئینجا دووه‌م. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ده‌رگای ئاسنینی به‌ندیخانه‌كه‌ كه‌ ڕووه‌و شار بوو له‌خۆیه‌وه‌ بۆیان‎كرایه‌وه‌، هه‌ردووكیان چوونه‌‏ده‌ره‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ شه‌قامێكیان بڕی، ئیتر یه‌كسه‌ر فریشته‌كه‌ به‌جێیهێشت.11جا ئه‌وكاته‌ په‌ترۆس هۆشی به‌خۆی هاته‌وه‌و ووتی: (به‌ڕاستی ئێستا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا خوداوه‌ند فریشته‌كه‌ی نارد، ڕزگاری كردم له‌ده‌ستی هێرۆدس‏و هه‌موو ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌كان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.)
12تۆزێ‌ بیریكرده‌وه‌، ئیتر ڕۆیشت به‌ره‌و ماڵی مریه‌می دایكی یۆحه‌ننا كه‌ نازناوی مه‌رقۆس بوو، له‌وێ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كۆبووبوونه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد.13كاتێ‌ گه‌یشت له‌ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یدا، كاره‌كه‌رێك كه‌ ناوی ڕودا بوو هاته‌لای ده‌رگاكه‌ تا بزانێ‌ كێیه‌.14هه‌ر كه‌ ده‌نگی په‌ترۆسی ناسیه‌وه‌ له‌ خۆشیا ده‌رگاكه‌ی نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو خێرا چووه‌ ژووره‌وه‌و مزگێنیدا به‌وانه‌ی له‌وێ‌ بوون كه‌وا په‌ترۆس له‌به‌ر ده‌رگایه‌.15ئه‌وانیش پێیان‎ووت: (تۆ وڕێنه‌ ده‌كه‌یت.) به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی، ئه‌وسا پێیان‎ووت: (ئه‌وه‌ فریشته‌كه‌یه‌تی!)16به‌ڵام په‌ترۆس به‌رده‌وام بوو له‌ ده‌رگا لـێدانه‌كه‌ هه‌تا لێیان كرده‌وه‌. كاتێ‌ بینییان زۆر سه‌رسام‎بوون.17‏به‌ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ كردن تا بێ‌ده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن خوداوه‌ند له‌‏به‌ندیخانه‌ ده‌ریهێنا، پێیووتن: (ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌یاقوب‏و برایانی دیكه‌ بده‌ن.) ئیتر چووه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕۆیشت بۆ شوێنێكی دیكه‌.
18كــاتێ‌ ڕۆژبووه‌وه‌ ئاژاوه‌یه‌كی گــه‌وره‌ دروست بوو له‌نێـو سه‌ربازه‌كان، ده‌ستیان‎كــرد به‌ پرسیاركردن، په‌ترۆس چی به‌سه‌رهاتووه‌.19كاتێ‌ هێرۆدس داوای‏كردو نه‌یدۆزیه‌وه‌، ده‌ستیكرد به‌‏لـێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان‏و فه‌رمانیدا لــه‌‏سێداره‌ بدرێن. ئینجا هێرۆدس له‌ناوچــه‌ی یه‌هـودیه‌وه‌ بۆ ناوچه‌‏ی قه‌یسه‌ریه‌ ڕۆیشت‏و لــه‌وێ‌ مایه‌وه‌.

مردنی هێرۆدس

20چونكه‌ هێرۆدس ڕقی له‌ دانیشتوانی سورو سه‌یدا هه‌ڵگرتبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌نێو خۆیان ڕێ‌كه‌وتن‏و چه‌ند نوێنه‌رێكیان نارده‌ لای بلاستوسی ڕاوێژكه‌ری پادشا تا به‌زه‌یی پیایان بێته‌وه‌و داوای ئاشت‎بوونه‌وه‌یان بۆ بكات، چونكه‌ ناوچه‌كه‌یان له‌و به‌شه‌ی سه‌ر به‌ هێرۆدس بوو خواردنی بۆ ده‌هات.21هێرۆدس له‌‏ڕۆژی دیاریكراو، جلی پاشایه‌تی له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ دانیشت‏و قسه‌ی بۆ كردن.22جا خه‌ڵكه‌كه‌ هاواریان‏كرد: (ئه‌مه‌ ده‌نگی خودایه‌ نه‌ك ده‌نگی مرۆڤ!)23یه‌كسه‌ر فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌ پادشایدا، چونكه‌ شكۆ و مه‌زنی نه‌دا به‌ خودا، ئیتر كرم خواردیو مرد.24به‌ڵام ووشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كردو زیاتر بڵاوده‌بووه‌وه‌.‏
25دوای ئه‌وه‌ی به‌رناباو شاول ئه‌و كاره‌ی پێیان درابوو له‌‏قودس جێ‌به‌جێیان‎كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نتاكیا یۆحه‌نناش كه‌ نازناوی مه‌رقۆس بوو له‌گه‌ڵیان بوو.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9