دووەم کۆرنسۆس7
1ئه‌ی خۆشه‌ویستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م به‌ڵێنه‌مان هه‌یه، باخۆمان پاك بكه‌ینه‌وه له‌هه‌موو گڵاویهكی لهشو ڕۆح، له‌ترسی خودا با پاكوپیرۆزی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنین.
له‌مه‌ش زیاتر دڵخۆش بووین به دڵخۆشی تیتۆس، كه چۆن به‌هۆی هه‌مووتان حه‌ساوه‌ته‌وه.14گه‌ر من شانازیم به‌ئێوه كردبێ ئه‌وه پێم شه‌رم نییه، هه‌روه‌ك ڕاستی هه‌موو شتێكم بۆ باسكردن، هه‌روه‌ها تیتۆسیش ڕاستی شانازی ئێمه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت.15ئه‌و ئێستا له‌دڵه‌وه زیاتر له جاران ئێوه‌ی خۆشده‌وێ، كاتێ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه یاد چۆن ئێوه بهگوێڕایهڵیو ڕێز‌و ترسه‌وه پێشوازیتان لـێكرد.16من دڵشادم به‌وه‌ی ده‌توانم له‌هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی پشتتان پێببه‌ستم.
تۆبه‌كردن به‌هۆی غه‌مباری
2دڵتان بكه‌نه‌وه بۆمان. هه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌ستان نه‌كردووه، ڕه‌وشتی كه‌سمان تێك نه‌داوه له‌ئێوه، هه‌روه‌ها كه‌سمان له‌ئێوه نهخڵهتاندووه.3ئیتر ئه‌مه ناڵێم تا گله‌ییتان لـێبكهم، چونكه له‌پێشا پێم ووتون ئێوه لهدڵماندان به شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتان بمرینو بژین.4من زۆر پشتتان پێدهبهستمو زۆر شانازیتان پێوه ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ته‌نگانه‌و ناخۆشیانه‌دا دڵم پڕه لهدڵنهواییو خۆشییه‌ك به ده‌م باسی ناكرێ.5ڕاسته، له‌وكاته‌ی گه‌یشتووینه مه‌كدۆنیا له‌شمان هیچ نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌هه‌موو لایه‌ك ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ڕووی لـێناوین، ئه‌مه‌ش ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌وروبه‌رمان بوو، ترسی له‌دڵمان زیادكرد.6به‌ڵام ئه‌و خودایه‌ی دڵنهواییكهری ئه‌وانه‌یه كه ووره‌یان به‌رداوه، دڵنه‌وایی ئێمهیكرد به هاتنی تیتۆس بۆ لامان،7ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی تیتۆس بۆ لامان هاتووه، به‌ڵكو له‌وه زیاتر دڵمان به‌وه خۆش‌بوو تیتۆس چه‌ند دڵنه‌وایی كراوه له‌لایه‌ن ئێوه. ئه‌وسا بۆی گێڕامه‌وه سه‌باره‌ت بهپهرۆشیو غه‌مباری ئێوه، هه‌روه‌ها دڵگه‌رمیتان بۆ من، لێره ناتوانم ده‌ریبڕم چه‌ند به‌وه دڵشادبووم.8هه‌رچه‌نده دڵته‌نگم كردوون به‌و نامه‌یه‌ی بۆم ناردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ئێستا لێی په‌شیمان نیم، ڕاسته من په‌شیمان بوومه‌وه، كاتێ زانیم نامه‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك دڵگرانی كردوون،9به‌ڵام ئێستا دڵشادم، ئه‌و نامه‌یه‌م نووسیووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه نییه كه‌وا غه‌مبارم كردوون، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غهمباریتان بووه هۆی تۆبهكردنتان، ئه‌مه‌ش غه‌مێك بوو له‌لایه‌ن خوداوه بوو، تا ئیتر به‌هۆی ئێمه‌وه ئازار نه‌چێژن.10چونكه ئه‌و غهمباریهی له‌خوداوه‌یه، ده‌بێته هۆی تۆبه‌كردن، ئه‌مه‌ش ڕزگاری تیادایه‌و په‌شیمانبوونه‌وه له‌سه‌ری پێویست ناكات، به‌ڵام ئه‌و غهمباریهی له جیهانه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی مردنمان.11كه‌واته سه‌یركه‌ن ئه‌و غهمباریهی له‌خوداوه هات، چی له‌ئێوه دروستكردووه، چ په‌رۆشییه‌ك، چ چـالاكـییهك بۆ پاكانه‌كردن له‌خۆتان، چ تـووڕهییـهك، چ تـرسێك، چ ئاره‌زوویه‌كی به‌هێز، چ دڵگهرمییهك، چ حه‌زێك بۆ دادپه‌روه‌ری! به‌مانه ئێوه ده‌رتانخست له‌و شتانه هه‌مووی بێ‌تاوانن كه ڕوویداوه.12كه‌واته ئه‌م شتانه‌م بۆ نه‌نووسیون له‌پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لـێكراو، به‌ڵكو تا ده‌ركه‌وێ له‌به‌رده‌م خودا چ دڵگهرمییهكتان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ئێمه،13ئه‌مه‌ش بووه هۆی دڵنه‌واییمان.له‌مه‌ش زیاتر دڵخۆش بووین به دڵخۆشی تیتۆس، كه چۆن به‌هۆی هه‌مووتان حه‌ساوه‌ته‌وه.14گه‌ر من شانازیم به‌ئێوه كردبێ ئه‌وه پێم شه‌رم نییه، هه‌روه‌ك ڕاستی هه‌موو شتێكم بۆ باسكردن، هه‌روه‌ها تیتۆسیش ڕاستی شانازی ئێمه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت.15ئه‌و ئێستا له‌دڵه‌وه زیاتر له جاران ئێوه‌ی خۆشده‌وێ، كاتێ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه یاد چۆن ئێوه بهگوێڕایهڵیو ڕێز‌و ترسه‌وه پێشوازیتان لـێكرد.16من دڵشادم به‌وه‌ی ده‌توانم له‌هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی پشتتان پێببه‌ستم.
Biblica, Inc.