دووەم کۆرنسۆس8
به‌خشین به‌دڵفراوانی
1ده‌مه‌وێ، ئه‌ی برایان، ئێوه‌ش بزانن سه‌باره‌ت به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی خودا كه ده‌ركه‌وتووه بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی مه‌كدۆنیا.2چونكه له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌نگانه‌ی توند خۆشیان لێده‌ڕژاوه، هه‌روه‌ها له‌نه‌بوونیه‌كی سه‌خت ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كی به‌دڵفراوانیان لێده‌ڕژا.3من شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌م له‌خۆیانه‌وه به‌پێی توانای خۆیان به‌ڵكو زیاتر له‌توانای خۆیان پاره‌یان داوه.4زۆر به‌گه‌رمی داوایان لـێكردین به‌شداریان په‌سه‌ند بكه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان.5به‌مه ئه‌وان زیاتریان كرد له‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، چونكه یه‌كه‌مجار خۆیان دایه‌ده‌ست خوداوه‌ند ئینجا ئێمه به‌گوێره‌ی خواستی خودا.6ئیتر داوامان لهتیتۆس كرد ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ی ده‌ستی پێكردوه لاتان ته‌واوی بكات.7هه‌روه‌ك ئێستا له‌هه‌موو شتێك زیادتان كردووه، له‌باوه‌ڕ، له‌قسه‌كردن، له‌زانین، له‌چالاكی، له‌خۆشه‌ویستیان بۆ ئێمه، هه‌وڵ بده‌ن له‌م به‌ره‌كه‌ته‌ش زیاد بكه‌ن.8من نامه‌وێ فه‌رمان به‌سه‌رتان بده‌م، به‌ڵكو تا ڕاستی خۆشه‌ویستیتان ده‌ركه‌وێ، ده‌مه‌وێ تاقیتان بكه‌مه‌وه له‌چاو خه‌ڵكیكه‌دا.9چونكه ده‌زانن به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند چییه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌ڵام له‌پێناوی ئێوه‌دا بووه هه‌ژار، هه‌تا ئێوه به هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.10ئه‌مه ڕای منه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌یه: ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستتان پێكرد، ته‌نها به‌كرده‌وه نا به‌ڵكو به خواست.11ئێستا ئه‌م كاره ته‌واو بكه‌ن، به‌و په‌رۆشییه‌ی ده‌ستتان پێ‌كردووه، ئه‌وه‌نده بده‌ن له تواناتاندایه.12گه‌ر به‌ڕاستی ئاماده‌ییتان هه‌بێ، ئه‌وا خودا پێی ڕازی ده‌بێ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌تانه نه‌ك ئه‌وه‌ی نیتانه.13مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه خه‌ڵكی تر ده‌بێ بحه‌سێنه‌وه‌و بارگرانی بۆ ئێوه بێ.14به‌ڵام مه‌به‌ستم له یه‌كسانی ئه‌وه‌یه: له داهاتوودا با پڕی ئێوه كه‌موكوڕی ئه‌وان پڕ بكاته‌وه‌و پڕی ئه‌وانیش كه‌موكوڕی ئێوه پڕ بكاته‌وه، تاكو یه‌كسان ببێ.15له‌م باره‌یه‌وه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی زۆری كۆكردۆته‌وه زۆر زۆری نییه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌می كۆكردۆته‌وه زۆر كه‌می نییه.]]
ناردنی تیتۆس بۆ كورنسۆس
16من له دڵه‌وه سوپاسی خودا ده‌كه‌م، كه‌وا تیتۆس زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ ئێوه‌و بایه‌ختان پێ‌ده‌دات.17ئه‌و پێشوازی له داواكاریه‌كه‌ی ئێمه كرد‌و له‌مه‌ش زیاتر یه‌كسه‌ر ئاماده‌بوو بۆ لاتان بێت بێ‌ئه‌وه‌ی من داوای لـێ‌بكه‌م.18له‌گه‌ڵ ئه‌و برایه‌كمان نارد كه ناوبانگی ده‌ركردووه به مزگێنیدانی له‌لای هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان.19ته‌نها هه‌ر ئه‌مه نا به‌ڵكو ئه‌و برایه له‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێراوه له‌گه‌ڵمان گه‌شت بكات بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌ره‌كه‌تداره‌ی هه‌ڵمان گرتووه، بۆ شكۆمه‌ندی خوداوه‌ندو پێشاندانی خواسته باشه‌كه‌مان.20ئێمه بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ین، كه‌س سه‌رزه‌نشتمان نه‌كات له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و به‌خشینه زۆره.21چونكه مه‌به‌ستمان چاكه‌یه، نه‌ك ته‌نها له‌به‌رچاوی خوداوه‌ند، به‌ڵكو له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیش.22له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانه برایه‌كیترمان نارد، ئه‌ویش زۆر جار تاقیمانكردۆتهوه سه‌یرمانكرد له زۆر شت چالاكه، ئه‌و ئێستا چالاكتر بووه چونكه زۆر پشتتان پێ‌ده‌به‌ستێ.23تیتۆس هاوڕێو ئیشكه‌ره له‌گه‌ڵم له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه، به‌ڵام ئه‌و دوو برایه‌ی له‌گه‌ڵیان، نێرراوانی كۆمه‌ڵه‌كانن، شكۆمه‌ندی مه‌سیحن.24كه‌واته له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كان خۆشه‌ویستی خۆتانیان بۆ ده‌رخه‌ن، تا ڕاستی شانازیمان به‌ئێوه بۆ ئه‌وان ده‌ركه‌وێ.Biblica, Inc.