مەرقۆس5
ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
1ئینجا گه‌یشتنه شاری جهراسین كه كه‌وتۆته ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه.2هه‌ركه عیسا لهبهلهمهكه هاته‌خواره‌وه، له‌ناو گـۆڕستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، كـابرایهك كه ڕۆحی پیسی تیا‌بوو لێی هاته پێشه‌وه،3ئه‌و كابرایه له‌گۆڕستاندا دهژیاو كه‌سیش نه‌یده‌توانی بیبه‌ستێته‌وه. تـه‌نانه‌ت بهزنجیریـش.4زۆرجـار بهكۆتو زنجیر ده‌یانبه‌سته‌وه، به‌ڵام زنجیری دهپچڕاندو كۆتی ده‌شكاند، كـهسیش نـهیدهتوانی بیـگرێ.5شه‌و و ڕۆژ یا له‌گۆڕستان بوو یا له‌شاخ، هاواری دهكردو له‌شی خۆی به‌به‌رد بریندار ده‌كرد.6به‌ڵام كاتێ له‌دووره‌وه عیسای بینی، ڕایكرده لای‌و كـڕنۆشی بۆ برد،7به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكرد: (چیت له‌من ده‌وێ، ئه‌ی عـیسای ڕۆڵه‌ی خودای گه‌وره؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌خـودا ئازارم مــه‌ده!)8چونكه عیسا پێی ووتبوو: (ئه‌ی ڕۆحی پیس له‌م پیاوه وه‌ره ده‌ره‌وه!)9ئینجا عـیسا لێیپرسی: (ناوت چییه؟) وه‌ڵامی دایه‌وه: (ناوم لـیجیۆنه، چـونكه ئێمـه لـهشـكرێكی گه‌وره‌ین.)10زۆر له‌عیسا پاڕایه‌وه ده‌ریان نه‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه.11له‌و ناوه‌دا ڕانه به‌رازێكی گه‌وره ده‌له‌وه‌ڕان له‌قه‌راغی شاخێكدا،12ڕۆحه پیسه‌كان لێیپاڕانهوه ڕێیان بدات بچنه ناو به‌رازه‌كانه‌وه.13ئه‌ویش ڕێیدان. ڕۆحه پیسه‌كان له‌پیاوه‌كه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و چوونه ناو به‌رازه‌كانه‌وه، ئینجا ڕانه به‌رازه‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوو، كه‌وتنه ڕاكردن‌و له‌قه‌راغی ئه‌و شاخه‌ی بهقهدیهوه بوون، هه‌ڵدێران بۆ ناو دهریاچهكهو هه‌موو خنكان.14شوانی به‌رازه‌كان خێرا چوون بۆ ناو شار‌و كێڵگه‌كان تا ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبكه‌نه‌وه، جاخهڵكهكه هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ بینینی ئه‌وه‌ی ڕویداوه.15كاتێ هاتنه لای عیسا، ئه‌و پیاوه‌یان بینی كه له‌شكرێ رۆحی پیسی تێدابوو لای عیسادا دانیشتووه بهپۆشتهییو ئه‌قڵ ته‌واوییه‌وه. به‌مه خه‌ڵكه‌كه ترسیان لێ‌نیشت.16هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه‌یان بینیبوو، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان گێڕایه‌وه چی ڕوویدا سه‌باره‌ت به‌و پیاوه‌ی ڕۆحه پیسه‌كانی تێدا بوو هه‌روه‌ها به‌رازه‌كان.17ئیتر هه‌موو داوایان له‌عیسا كرد له‌ناوچه‌كه‌یان بڕوات.18ئینجا عیسا سواری به‌له‌م بوو، پیاوه‌كه‌ی ڕۆحه پیسه‌كانی لێدهركرا بوو، له‌عیسا پاڕایه‌وه ڕێی بدات له‌گه‌ڵی بێت.19به‌ڵام عیسا ڕێگه‌ی نه‌داو پێی‌ووت: (بگه‌ڕێوه بۆ ناوماڵ‌و كه‌سوكارت، بۆیان بگێڕه‌وه خوداوه‌ند چی بۆت كردوه‌و چۆن به‌زه‌یی پیاتداهاتهوه.)20جا كابرا به‌هه‌موو ده شاره‌كه‌دا گه‌ڕاو ئه‌وه‌ی عیسا بۆیكردبوو بۆخه‌ڵكی گێڕایه‌وه. خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌مه زۆر سه‌رسام بوون.زیندووكردنه‌وه‌ی كچێك
21كاتێ عیسا گه‌ڕایه‌وه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌دا لێی كۆبوونه‌وه،22پیاوێك ناوی یایرۆس بوو، پێشه‌وایه‌كی كه‌نیشت بوو، كاتێ عیسای بینی، هاتو له‌به‌رپێی كهوتو23لێیپاڕایهوهو پێی‌ووت: (كچه بچووكه‌كه‌م له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه، وه‌ره ده‌ستی لێبده تا چاك بێته‌وه‌و زیندووبێته‌وه.)24عیسا له‌گه‌ڵی ڕۆیشت، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكیش به‌دوایدا ڕۆیشتن‌و پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد.چاكردنه‌وه‌ی ژنێك
25هه‌ر له‌وێدا ژنێك هه‌بوو، ماوه‌ی دوانزه ساڵ‌بوو خوێن لێچوونی هه‌بوو،26له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند پزیشكێك ئازاری زۆری چه‌شتبوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو دابووی به پزیشك، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌تا ده‌هات خراپتر ده‌بوو.27ژنه باسی عیسای بیستبوو، بۆیه هاته ناو خهڵكهكهوهو له‌دواوه ده‌ستی له‌چمكی كراسه‌كه‌یدا،28له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌كه ووتی ته‌نها به‌ده‌ست لێدانی چمكی كراسه‌كه‌ی چاكده‌بێته‌وه.29ژنه‌كه ده‌ستبه‌جێ خوێن لێچوونهكهی ڕاوه‌ستاو هه‌ستی بهچاكبوونهوه كرد لهنهخۆشیهكهی.30كاتێ عیسا هه‌ستی كرد هێزێك لێیهاتهدهرهوه، سه‌یری خهڵكهكهیكردو پرسی: (كێ ده‌ستی لهجلهكانمدا؟)31قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (هه‌موو ده‌وروپشتیان گرتوویتو پاڵه‌په‌ستۆت ده‌كه‌ن، كه‌چی تۆ ده‌پرسی كێ ده‌ستی لیَدام؟)32به‌ڵام ئه‌و سه‌یری دهوروپشتیكرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئه‌و كه‌سه كێ‌بوو.33ژنه‌كه‌ش به‌ڕووداوه‌كه‌ی خۆی زانی، بهترسو لـهرزهوه هاته پێشه‌وه، چۆكی داداو هه‌موو شتێكی به‌ڕاستی پێووت.34ئینجا عیسا به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (كـچم، باوهڕتبوو چـاكی كـردیته‌وه، بڕۆ دڵنیابه، چـاك بوویته‌وه لـهنهخۆشیهكهت.)35له‌و كاته‌ی عیسا قسه‌ی ده‌كرد، ههندێكهس له‌ماڵی پێشه‌وای كهنیشتهكهوه هاتن، ووتیان: (كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ئه‌رك مه‌خه‌ره به‌ر مامۆستا بۆ هاتن.)36كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی بیست، قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوكه‌كه كرد‌و ووتی: (مه‌ترسه، ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێ.)37كه ڕۆیی بۆ ماڵه‌كه نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بڕوات ته‌نها پهترۆسو یاقـوبو یۆحه‌ننای برای یاقوب نه‌بێت.38كاتێ گه‌یشتنه ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌كه، سه‌یریكرد خه‌ڵكه‌كه دهگرینو شیوه‌ن ده‌كه‌ن،39ئه‌ویش پێی‌ووتن: (بۆچی شڵهژاونو ده‌گرین؟ ئه‌م كچه نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستوه.)40به‌مه خه‌ڵكه‌كه پێی پێكه‌نین، به‌ڵام عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو كرده ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌و دایك‌و باوكی كچه‌كه‌و ئه‌وانیتر كه له‌گه‌ڵی بوون بردنی بۆ سه‌ر جێگای كچه‌كه.41ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگی كرد‌و ووتی: (ئه‌ی كیژۆڵه، پێت ده‌ڵێم هه‌سته!)42كچه‌كه ته‌مه‌نی دوانزه ساڵ‌بوو، یه‌كسه‌ر هه‌ستایه سهرپێو ده‌ستیكرد به ڕۆیشتن، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو له‌مه زۆر سه‌ریان سوڕما.43جا ڕایسپاردن، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه جارێ به‌كه‌سی نه‌ڵێن، ئینجا پێی‌ووتن شتێك بهێنن بۆ كچه‌كه تابیخوات.Biblica, Inc.