ئیشایا25ckb_bib

ستایش بۆ یەزدان

1ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،بە دڵسۆزی چەسپاون.2شارت کاول کرد وشارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد،قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە،بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە.3لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن،شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن.4بوویت بە پەناگای هەژار،پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە،چەتر لە لێزمەی باران وسێبەر لە گەرما،چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکانلێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە،5وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا.هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێتوەک گەرما بە سێبەری هەورگۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت.
6یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلانلەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات،خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکانمەی سادەی پاڵاوتە.7لەم کێوەدا لووشی دەداتپەچەی سەر مردوو،پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە،هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە،8مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە.یەزدانی باڵادەست فرمێسکلەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە،ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێتلە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی.9لەو ڕۆژەدا دەگوترێت:«ئەوەتا ئەمە خودامانە،چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین.ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد،شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.»
10دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت،بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێتوەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە.11جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوەوەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە.خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێتلەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی.12قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە،دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ.