زەبوورەکان87ckb_bib

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.

1خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،2یەزدان دەروازەکانی سییۆنیلە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
3ئەی شاری خودا،بە شکۆمەندی باست کراوە:4«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان،لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»5دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە وخودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»6یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
7سەماکەران گۆرانی دەڵێن:«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»