زەبوورەکان85ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.2لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.3هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.
4ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.5ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟6ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟7ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.
8ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی،بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.9بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.
10خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن .11ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت وڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.12هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت وزەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.13ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،ڕێگای بۆ خۆش دەکات.