زەبوورەکان76ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.
1لە یەهودا خودا ناسراوە،لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!2کەپری لە شالیمە ،هەواری لە سییۆنە.3لەوێ تیرە گڕدارەکان وقەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.4تۆ ڕەوشەنی،لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،دوایین خەوی خۆیان نوستن،هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!7تۆ خۆت بەسامیت!لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟8لە ئاسمان حوکمت بیسترا،زەوی ترسا و کپ بوو،9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.