زەبوورەکان75ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

1ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.
2تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،بە ڕاستی دادوەری دەکەم.3کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.4بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.5هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»
6نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،7بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.8جام بەدەستی یەزدانەوەیە،پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەویلێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.
9بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:10«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»