زەبوورەکان67ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

1با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،2تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.
3ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،با هەموو گەلان ستایشت بکەن.4با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت وڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.5ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
6ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.7خودا بەرەکەتدارمان دەکات،سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.