زەبوورەکان52ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگیئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ.

1ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟2زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،وەک گوێزانێکی تیژ وایە،خەریکی فێڵبازییە.3زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.4حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،ئەی زمانی فێڵباز!
5بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.6ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،پێی پێدەکەنن و دەڵێن:7«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو،بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»
8بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.9هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.