زەبوورەکان45ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند.

1دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.
2تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد ونیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.
3ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.4بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.5با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،با گەلان لەبەر پێت بکەون.6ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.7تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت .8جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە،لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.9لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە.
10ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.11پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.12دانیشتووانی شاری سور بە دیارییەوە دێن،خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.13کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.14بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ دێنن.15بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،دێنە ناو کۆشکی پاشا.
16کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.
17یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.