زەبوورەکان4ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود.

1ئەی خودای ڕاستودروستم،کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.
2ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟3بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.
4کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتاننلە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.5قوربانیی ڕاستودروست بکەن وپشت بە یەزدان ببەستن.
6زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت .7تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوەزۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.
8ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.