زەبوورەکان28ckb_bib
زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.2گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،دەستەکانم بەرز دەکەمەوەبەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.3لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.4بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە وڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.5لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان وبە کارەکانی دەستی،تێکیان دەشکێنێت وجارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.6ستایش بۆ یەزدان،چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.7یەزدان هێز و قەڵغانی منە،دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،دڵم شاد دەبێت وبە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.8یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی .9گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.