زەبوورەکان148ckb_bib

1هەلیلویا!لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن،لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن.2ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن،ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن.3ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن،ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن.4ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن،ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن.
5با ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران.6هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن،فەرزی داناوە بەسەرناچێت.
7لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن،ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان،8بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم،ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن،9چیاکان و هەموو گردەکان،داری بەردار و هەموو ئورزەکان،10گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ،خشۆک و باڵدار،11پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان،میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی،12گەنجان و کچان،پیران و منداڵان.
13با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە،شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.14پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە،تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن،نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن.هەلیلویا.