زەبوورەکان132ckb_bib
گۆرانی گەشتیاران.
1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانیبەبیر خۆت بهێنەوە.2ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:3«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،نەچمە ناو نوێنەکەم،4خەو نەدەم بە چاوەکانم،پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،5هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»6ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست،لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە:7«با بچینە نشینگەکەی،با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.8ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،خۆت و سندوقی هێزت .9با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»10لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە.11یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد وهەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.12ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایەلەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»13لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد وحەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.14«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!15بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،هەژارەکانی تێر نان دەکەم.16ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.17«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم.18شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»