زەبوورەکان126ckb_bib
گۆرانی گەشتیاران.
1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،وامان لێهات وەک خەون ببینین.2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین وزمانمان پڕ هەلهەلە بوو،ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،شادمان بووین.4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،وەک جۆگەکانی نەقەب .5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات وتۆو بۆ چاندن بار دەکات،بە هەلهەلەوە دێتەوە وبەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.