زەبوورەکان122ckb_bib
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
1شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،«با بچینە ماڵی یەزدان.»2ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمانلە دەروازەکانت ڕادەوەستن.3ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،وەک شارێکی یەکگرتوو.4لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،هۆزەکانی یەزدان،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەنبەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.5لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،تەختەکانی بنەماڵەی داود.6داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.7با ئاشتی لە شووراکانت بێت،ئاسایش لە قەڵاکانت.»8لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانمداوای ئاشتیت بۆ دەکەم.9لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.