زەبوورەکان111ckb_bib
1هەلیلویا!بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم،لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان.2کردارەکانی یەزدان مەزنن،هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن.3بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی،ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە.4وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە،یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە.5خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن،هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە.6هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە،بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون.7کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە،ڕێنماییەکانی جێی متمانەن،8هەتاهەتایە چەسپاون،بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون.9کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد،فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە،پیرۆز و سامناکە ناوی.10لەخواترسی سەرەتای داناییە،تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن.ستایشکردن بۆ ئەوە هەتاهەتایە چەسپاوە.