زەبوورەکان1ckb_bib

1خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەیبەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات ولە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت ولە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.2بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە،شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.3وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت ولە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات وگەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.
4بێگومان بەدکاران وانین،بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.5بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.
6یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.