ناحوم1ckb_bib

1سروشێکسەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:

تووڕەیی خودا لە دژی نەینەوا

2یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە،یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی وهەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.3یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،هەور تۆزی پێیەکانیەتی.4دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.باشان و کارمەل سیس دەکات،خونچەی لوبنان سیس دەبێت.5چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن وگردەکان دەتوێنەوە.زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.6کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت وتاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.
7یەزدان چاکە،لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،8بەڵام بە تۆفانێکی گەورەبە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.
9بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.10ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،ڕاوێژکاری بەدکارییە.12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیتبەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.13ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»
14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:«هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکانلە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»
15ئەوەتا لەسەر چیاکانەپێیەکانی مزگێنیدەر،ئاشتی ڕادەگەیەنێت!ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،نەزرەکانت بەجێبهێنە،ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.

No translations available.