میخا6ckb_bib

سکاڵای یەزدان لە دژی ئیسرائیل

1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:«هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.
2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.
3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،هەروەها هارون و مریەمیش.5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادتبالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا وبەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»
6بە چی بچمە بەردەمی یەزدان وبۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟7ئایا یەزدان بە هەزاران بەران وبە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە وداوای چیت لێدەکات:دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت وبە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.

تاوان و سزای ئیسرائیل

9ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:«ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن!10ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟ئایا ئێفەی ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟11ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟12دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن وبە زمانیان فێڵ دەکەن.13لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.15ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە،16چونکە فەرزەکانی عۆمری وهەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە وڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم ودانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی وتانە و تەشەری نەتەوەکان.»