میخا3ckb_bib

سەرزەنشتی ڕابەران و پێغەمبەران

1گوتم:«ئەی سەرکردەکانی یاقوب،ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن.ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟2ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن،پێستی گەلەکەم دادەماڵن وگۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛3ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن،کەوڵیان دەکەن،ئێسکیان دەشکێنن،پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ،وەک گۆشتی ناو تاوە.»
4ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن،بەڵام وەڵامیان ناداتەوە.لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە،لەبەر ئەو خراپانەی کردیان.5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«سەبارەت بە پێغەمبەرەکان،ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن،بانگەوازی ئاشتی دەکەنبۆ ئەوانەی تێریان دەکەن،بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەنکە تێریان ناکەن.6لەبەر ئەوە شەوێکتان بەسەردا دێت کە هیچ بینینێکتان بۆ ئاشکرا ناکرێت،تاریکییەکی بێ فاڵگرتنەوە.خۆر لە پێغەمبەرەکان ئاوا دەبێت،ڕۆژیان لێ تاریک دادێت.7پێشبینیکەران شەرمەزار دەبن،فاڵگرەوەکان ڕیسوا دەبن،هەموویان چاوەڕوویان نەماوە،چونکە خودا وەڵامیان ناداتەوە.»
8بەڵام سەبارەت بە من، پڕم لە هێز،پڕ لە ڕۆحی یەزدان،لە دادپەروەری و پاڵەوانیێتی،تاکو یاخیبوونەکەی یاقوب بە خۆی ڕابگەیەنم،بە ئیسرائیلیش گوناهەکەی.
9ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب،ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن،ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە وهەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن،10ئێوە سییۆن بە خوێن بنیاد دەنێن وئۆرشەلیم بە ستەم.11ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن،کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن،پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە.لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن:«ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.»12لەبەر ئەوە بەهۆی ئێوەوەسییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت،ئۆرشەلیم کاول دەبێت،گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک.

No translations available.