ئەیوب41ckb_bib

1«ئایا دەتوانیت لیڤیاتان بە قولاپ ڕاو بکەیت،یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟2ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتییان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟3ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوەیان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟4ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێتکە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟5ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیتیان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟6ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەنیان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟7ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم وسەریشی پڕ لە تیر؟8دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە،جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە!9هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە،هەر بە بینینی دەتۆقێت.10کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت،ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟11کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە.
12«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان ولە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی.13کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟کێ دەتوانێت هەردوو لای زرێیەکەی ببڕێت؟14کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە.15پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە،بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛16بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کەتەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات.17هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە.18کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن.19لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە،پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە.20لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت،هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ.21هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت،گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت.22هێزەکەی لە ملیدایە،لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن.23گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە،بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە.24سەرسەختە،بە جەرگ و چاونەوترسە.25کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن،لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن.26شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت،نە ڕم و نە تیر.27ئاسن لەلای وەک کا وایە،بڕۆنزیش وەک داری کلۆر.28تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن.29گورز لەلای وەک کایە؛بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت.30ژێری پارچە گۆزەی تیژە،جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت.31وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت،دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات.32لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت،شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات.33لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە،بۆ نەترسان دروستکراوە.34بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.»